ئة‌و فاكته‌رانه‌ى كاریگه‌رى گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ى منداڵ ( سا ئیتر به‌ره‌و سلبىو خراپه یان به‌ره‌و ئیجابىو په‌روه‌رده‌یه‌كى رِاست و دروست):
1-خێزان : به تایبه‌تى دایك پاشان باوك. چونكه وه‌ك وتراوه دایك یه‌كه‌م قوتابخانه‌یه.
2-قوتابخانه : له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به‌رده‌وام گرنگىیه‌كى زۆر بدرێت به پرۆگرامه‌كانى خوێندن و بابه‌تى په‌روه‌رده‌یى زاڵ بێت به‌سه‌ر لایه‌نى زانستى رِووتدا.
3-هاورىَ : چونكه منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌داو بگره زۆر گه‌نجانیش گاریگه‌ر ده‌بن به هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌شتى هاورِێكانیانه‌وه. جا له‌سه‌ر په‌روه‌ردیاران پێویسته به‌رده‌وام گرنگى بده‌ن به‌وه‌ى تا ده‌توانن هاورِىَى چاك و ره‌وشت به‌رز بدۆزنه‌وه بۆ منداڵ و گه‌نجان.
4-هۆكانى راگه‌یاندن : به هه‌موو جۆره‌كانى بینراوو بیستراوو خوێندراو. وه زۆر به‌تایبه‌تى ته‌له‌فزیۆن چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ى تریش له خۆ ده‌گرێت.
5-مه‌ڵبه‌نده ئاینىیه‌كان : سا ئیتر مزگه‌وت بێت یان كڵێسا‌و دێره‌كان.
له‌سه‌ر حكومه‌ت پێویسته چۆن گرنگى ده‌دات به لایه‌نى بژێوى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا ئاواش گرنگى بدات به به‌ره‌و پێش بردنى ئه‌م فاكته‌رانه‌و به‌رنامه رِێژى ته‌واویان بۆ بكات و پرۆگرامى ووردى هه‌بێت بۆیان چونكه ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگا له ده‌ستى ئه‌مانه‌دایه.