پێناکه‌نین له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌رین … به‌خته‌وه‌رین له‌به‌رئه‌وه‌ی پێده‌که‌نین
ئه‌گه‌ر هه‌ناسه به‌رده‌وامی به‌ژیان بدات ئه‌وا پێکه‌نین به‌رده‌وامی به به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ ئه‌دات ، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێکه‌نین هه‌موو خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ ده‌بوژێنێته‌وه و گڕوتینی پێده‌به‌خشێ و له خه‌مۆکێ ده‌ریده‌کات و به‌ره‌و جیهانی بێخه‌م ده‌یفڕێنێ ، بۆیه زانا ( جێمس لانج ) گوتوویه‌تی : پێناکه‌نین له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌رین به‌ڵکو به‌خته‌وه‌رین له‌به‌رئه‌وه‌ی پێده‌که‌نین . پێکه‌نین به ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاری نیه ، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ندی به پێکه‌نینه نه‌ک به‌ماڵ . پێکه‌نین په‌ینی گیانی مرۆڤه و هه‌روه‌کو چیرنۆفسکی ده‌ڵێت : پێکه‌نین هه‌ستی شانازێتی ده‌روونیمان به‌ئاگا دێنێته‌وه ، واته کاتێک مرۆڤ خه‌م دایده‌گرێت ته‌نها پێکه‌نینه خه‌مه‌کانی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه ، یه‌کێک له ئامانجه‌کانی شانۆی کۆمیدیش هه‌رئه‌وه‌یه مرۆڤ به‌ره‌و جیهانێکی بێخه‌م هه‌ڵفڕێنێ ، کاریگه‌ری پێکه‌نین ( گۆگۆڵ ) ئاماژه‌ی پێداوه که‌ده‌ڵێت : ئه‌و که‌سه‌ی له‌هیچ ناترسێت له پێکه‌نین ده‌ترسێت، که‌واته پێکه‌نین هێزه بۆ ئه‌وه‌ی پێده‌که‌نێ و ورووژمه بۆ ڕوخاندنی دوژمن . ئه‌م ڕاستیه‌ش له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت کاتێک دوو که‌س پێکه‌وه ڕووده‌که‌نه که‌سی سێیه‌م و پێده‌که‌نن ، ئه‌و که‌سه ده‌ستبه‌جێ گومان له‌خۆی ده‌کات و له‌خۆی ڕاده‌مێنێ ئاخۆ چ که‌موکورتیه‌کی هه‌یه وا ئه‌و دوو که‌سه پێی پێده‌که‌نن .
( ئه‌ناتۆلی لۆناتشارسکی ) ئه‌و گوته‌یه‌ی ( گۆگۆڵ ) پشت ڕاست ده‌کاته‌وه که‌ده‌ڵێت : پێکه‌نین ته‌نها نیشانه‌ی هێز نیه به‌ڵکو خۆی هێزه . بۆیه پێویسته پێکه‌نین به ئاڕاسته‌یه‌کی ڕاستدا ببردرێت بۆ چه‌سپاندنی متمانه به خود و به‌رجه‌سته‌کردنی گوڕوتین له مرۆڤدا . مرۆڤ له کاتی پێکه‌نیندا له‌حاڵه‌تی هه‌ڵچووندایه و نیشانه‌کانی هه‌ڵچوونی لێده‌رده‌که‌وێت و ده‌که‌وێته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و وریا ده‌بێته‌وه و به‌ئاگادێت . مرۆڤ بۆئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ر بێت و که‌سانی دیکه دڵخۆش بکات و ده‌رمانی حه‌وت ده‌ردان بێت پێویسته هه‌ڵوێستی پێکه‌نین وه‌کو ( نوکته ) دروست بکات یان تێکه‌ڵی دیمه‌نه کۆمیدییه‌کان بێت ، بۆیه پێویسته بایه‌خ به شانۆی کۆمیدیش بدرێت چونکه مرۆڤ له‌و ساتانه‌دا خه‌می ئێستا و ڕابردووش له‌بیر ده‌کات . ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست دوای هه‌ڵوێستیش ڕابردووی تاڵ فه‌رامۆش کرا ئه‌وا ئه‌و تاڵییه به‌رده‌وام له‌بیر ده‌کرێت و له‌ده‌روونی مرۆڤ ده‌سڕدرێته‌وه ئه‌گینا ماته‌مینی و خه‌م و په‌ژاره ده‌بێته به‌شێک له‌که‌سێتی مرۆڤ و جێی ناهێڵێت و ده‌بنه دۆستی یه‌کتر . پێکه‌نین گه‌شبینی و خۆشحاڵی و خۆش مه‌عشه‌ری به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت و هه‌میشه ئاسووده‌یی ده‌روونی ده‌کاته میوانی و خوێن به‌ده‌ماره‌کانیدا به گوڕتر گوزه‌ر ده‌کات و کووره‌ی خه‌م جێده‌هێڵێت .
پێکه‌نین له مرۆڤێکه‌وه بۆ مرۆڤێکی دیکه به‌گوێره‌ی ئاستی هۆشیاری ڕۆشنبیری و شارستانییه‌تی تاک ده‌گۆڕێت ، که به‌ڕواڵه‌ت هه‌موو هه‌ر پێده‌که‌نن ، به‌ڵام له‌ناخدا جیاوازن ، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه ئه‌وه‌ی که‌سێکی هۆشیار دێنێته پێکه‌نین ڕه‌نگه هه‌مان شت نه‌بێته مایه‌ی پێکه‌نین بۆ که‌سێکی دیکه یان به‌پێچه‌وانه‌وه . زۆر جاریش پێکه‌نین وه‌ک زانایان ده‌ڵێن له‌چه‌پاندنی شتێکه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێت که مرۆڤ به‌و شته چه‌پێنراوه‌ی خۆی پێده‌که‌نێت ، هه‌روه‌ها سه‌رکوتکردن و توندوتیژی سیاسی و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی و ململانێکان شوێنه‌واری پێکه‌نین له‌ناو کۆمه‌ڵ به‌جێ دێڵێت . پێکه‌نینی ڕاسته‌قینه ئه‌و پێکه‌نینه‌یه که له ویژدانه‌وه‌یه . لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئاژه‌ڵانیش پێده‌که‌نن که‌له‌ئاکامی خۆشی‌دا زه‌رده‌خه‌نه‌ی خۆیان هه‌یه ، له‌مباره‌یه‌وه ( چارلس داروین ) جیاوازی کردووه له‌نێوان پێکه‌نینی مه‌یمونی باڵا کاتێ ختوکه ده‌درێت له‌گه‌ڵ مرۆڤ که لێکچوونێک له‌نێوانیاندا هه‌یه . هه‌روه‌ها ( رۆبه‌رت پرۆفین ) ده‌ڵێت : مرۆڤ ( هاهاها ) پێده‌که‌نێت و مه‌یمونیش ( ئه‌هئه‌هئه‌ه ) پێده‌که‌نێت .