لينكةكان
بةخيَربيَن بؤ مالَثةرِى زؤزان
       
        
لينكةكان
 

ئه‌گه‌ر که‌س نه‌بێت گوێم لێبگرێت … ئه‌وا خۆم ده‌سووتێنم

یەکێک لە ڕێگا گرنگەکان بۆ کەمکردنەوەى پەستانى دەروونى و دوورکەوتنەوە لە پەیدابوونى نەخۆشى دەروونى وپەیدابوونى نیشانەى سترێسى ژیانى سیاسى وکۆمەڵایەتى وئابورى وسۆزدارى لە مرۆڤ ئەوەیە کە ئەو شتەى بیرت هیلاک دەکات وزۆر لێکدانەوەى لە مێشکى خۆتا بۆ دەکەیت لە لاى یەکێک باسى بکەى (ئیتر ئەو باسکردنە لەلاى کەسێکى دڵسۆزو باوەڕپێکراو بێت یان لاى کۆمەڵێک کەس یان تەنانەت هەندێ جار بەنووسین …یان..هتد وە تەنانەت لاى شتێکى بێ گیان (جماد) هیچ جیاوازى فراوانى نیە، گرنگ باسکردنەکەیە وگرنگ ئەوەیە لە دڵ ومێشکى خۆتتدا نەیهێنیت ونەى بەیت و وەک ئەوەى گیرو گرفتەکەت لاى قەنەفەو مێزو کورسیەکەت ولاى ئوتۆمبیلەکەت باس بکەیت ….)گرنگ کردنى گیروگرفتەکەتە بەووشەو دەربڕینیەتى وقەتیس نەکردنیەتى لە مێشکى خۆتتدا …وە ئەم ڕێگەیە لاى زاناکانى بوارى دەروونزانى زۆر گرنگى پێدراوە وەک شێوازى چارەسەر کردن( catharsis)

بەکارى دەهێنن بە تایبەتى بۆ ئەو کەسانەى کە زووزوو تووشى حاڵەتى (هیستیرى)دەبن کە کەسەکە دەهێنرێتە قسەو دواندن چونکە ئەم جۆرە کەسانە تەنها بەباسکردنى گیروگرفتە ناو خودیەکەیان چارەسەرەکەیان نیوەى زیاترى کراوە .

هەروەها کەسێکیش کە گوێى لێ ناگیرێت و بە دەم کێشەو گیروگرفتێکى خێزانیەوە دەناڵێنێت لێى بووە بە بارێکى دەروونى ناو خۆى و وادەزانێت بارێکى زۆر قورسى هەڵگرتووە ئەگەر بێتوو بدوێنرێت و بهێنرێتە قسەودەردەدڵى خۆى بکات ئەوا ئیتر پەنا ناباتە بەر ڕێگەى توندوتیژو نەخوازراوو خراپ …..لێرەدا جێى خۆیەتى بپرسین : تەنها بە گوێ گرتن بتوانرێت ڕۆحى کەسێک ڕزگار بکرێت وکارێک بکرێ کە بە سەد دەرزى ودەرمان و ملیۆنەها دۆلار نەکرێ بۆ هێشتا گرنگى تەواوى لە ووڵاتى خۆماندا پێنەدراوە و زانستى دەروونى وەک (بدعە)مامەڵەى لە گەڵدا دەکرێت؟؟؟!ڕۆژانە چەندەها کیژى گەنج وجوانى ئەم ووڵاتە وچەندەها لاوى خوێن گەرمى گەلەکەم بە دەست دەردى پشتگوێخستنەوە دەناڵێنن وسەرەنجامیان بەرەو هەڵدێرە وئەوانیش پاشەڕۆژى ئەم نیشتیمانەن ،ئایا کاتى ئەوە نەهاتووە گوێیان لێبگرین؟؟؟!!!گەنج تەنها گوێى لێبگرە نابێت بە تووندڕەوو تیرۆریست، تەنها گوێى لێبگرە خۆى ناکوژیـَت ،تەنها گوێى لێبگرە ئەم وڵاتە جێناهێڵێت و هەرگیز دڵى پێى خۆش نەبێت،تەنها گوێى لێبگرە ڕەخنەکانى (کە ئەگەر ڕەخنەشى گرت)بنیادنەر دەبێت نەک ڕوخێنەر و ناگاتە ئەو ئاستەى کە ئەگەر لێپرسراوان (مەنسولەکان )بیگرن بەکۆڵەوە بڕوایان پێناکەن،تەنها گوێى لێبگرە هەزار ئەوەندەگەندەڵى ودزى ناعەدالەتى و…..ببینێت لێى بێدەنگ دەبێت چاوى خۆیى لێدەنوقێنێت ،تەنها گوێى لێبگرە دەبێتە کەسێکى بەرهەمهێنەر(منتج) بۆ کوردستان نەک کەسێکى سەرفکەر(مستهلک) وبار بەسەر وڵاتەوە، تەنها وە تەنها گوێ لە گەنج ولاو بگرن هەقتان نەبێ؟؟؟

Free Web Hosting