یه‌که‌م بینین خۆشه‌ویستی دروست ده‌کات ؟
کاتێ هه‌ندێک که‌س ده‌بینین هه‌ر ڕه‌گه‌زوشێوه‌یه‌کی هه‌بێت
یـــــه کسه‌رخۆشمان ده‌وێت ده‌ڵێین چووه دڵمانه‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێین خۆشمان ناوێت وڕقمان لێی ده‌بێت به یه‌که‌م بینین ،ئه‌مه‌زۆرجار په‌یوه‌ندی به‌جوانی و ناشیرینیه‌وه نیه،په‌یوه‌ندی به‌جلوبه‌رگ وپاکوخاوێنیه وه نیه.
هه‌ندێک جارکه‌سێک ده‌بینین له‌ڕووى له‌شولاره‌وه‌ته‌واوه(کامل المواصفات)که‌چی ناچێته دڵه‌وه وخۆشمان ناوێت و له‌وانه‌یه ڕ‌قیشمان لێی بێت….به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه که‌سێک ببینین ،ئه‌وه‌ی جوانی بێت له‌و که‌سه‌دا نه‌بێت(چاوی،ده‌می،برۆی،لوتی،پێستی،باڵای،…)به‌ڵام بچێته دڵه‌وه و خۆشمان بوێت….
لایه‌نێکی تریش هه‌یه کاتێک که که‌سێک بۆیه‌که‌م جار ده‌بینین سه‌رنجمان ڕاده‌کێشێت جا له‌وانه‌یه ته‌نهاسه‌رنجی من و تۆ به‌ته‌نها ڕابکێشێت چه‌نده‌ها که‌سی تر که‌سه‌که(کچ بێت یان کوڕ) ببینین به‌ڵام به هیچ جۆرێک سه‌رنج ڕاکێش نه‌بێت له‌لایان، وه بۆچی هه‌ندێک که‌س
یه‌کسه‌ر سه‌رنج ڕاکێشن له‌ناو خه‌ڵکێکی زۆرداو ئه‌وان دیارن؟!؟!؟!
بۆڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته و جه‌خت خستنه سه‌رلایه‌نه زانستیه‌که‌ی کۆمه‌ڵێک زانای بواری ده‌رونناسی له زانکۆی فلۆریدای ئه‌مه‌ریکی یه‌که‌م ته‌فسیری زانستی‌یان بۆی دۆزییه‌وه: که‌هه‌ندێک که‌س دارای ده‌موچاووشێوه‌ی سه‌رنجڕاکێشن(جاذبیه الوجوه )وبه‌شێوه‌یه‌ک سه‌رنجی خه‌ڵکی ڕاده‌کێشن که‌یه‌کسه‌ر ده‌که‌ونه خۆشه‌ویستیانه‌وه (وه‌ک ده‌ڵێن یه‌خسیریان ده‌بن وده‌که‌ونه داویا نه‌وه له یه‌که‌م بینینه‌وه!!!!)جۆن مینه‌ر که پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری بواری سایکۆلۆژیایه له‌زانکۆی ناوبراو و سه‌رپه‌رشتی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ی کردوه ده‌ڵێت: هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م دیارده‌یه(که‌یه‌کسه‌ر یه‌کێک سه‌رنجت ڕاده‌کێشێت و معجب ده‌بیت پێوه‌ی)هۆکاره‌که‌ی شێوازێ‌کی موگناتیسی هه‌یه به‌ڵام ئه‌م ڕاکێشانه موگناتیسیه له چاودایه وته‌نها له سه‌ر ئاستی چاوه،وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت (سه‌رسوڕمان{اڵاعجاب}له گرنگترین گۆڕانکاریه‌کانه که له ژیانی مرۆڤدا هه‌یه به‌ڵام که‌سه‌که خۆی هه‌ستی پێ ناکات و زۆریش هه‌وڵ دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌فسیری بۆ بدۆزێته‌وه به بێ‌سود که {خۆشه‌ویستی له یه‌که‌م بینینه‌وه یه‌کێکه له‌و مه‌سه‌له گرنگه بێ ته‌فسیرانه}).
ئه‌مه‌ش کاتێک ڕوده‌دات کاتێک چاوت به یه‌کێک ده‌که‌وێت یه‌کسه‌ر (معجب)ده‌بیت پێی(به شێوه‌ی وڕوخساری یان به ڕه‌فتاری،جا به‌باڵای بێت یان به بزه‌ی سه‌ر لێوی یان شێوه‌ی قسه‌کردنی یان به که‌سێتیه‌که‌ی (شخصیه)تی….هتد)
له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یداکه له‌سه‌ر سێ کۆمه‌ڵ ژن و پیاو کردبوی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ر که‌وت که‌وا {له نیو چرکه(پانیـە)ی یه‌که‌می بینین‌دا سه‌رنجیان به لای ئه‌و که‌سانه‌دا ڕاکێشراوه که پێوه‌ی معجب بوون}!!!!….بێژنه‌کان ته‌نها خه‌یاڵیان به‌لای ژنی زۆر سه‌رنج ڕاکێشدا ده‌ڕوات،ژنداره کانیش خه‌یاڵیان به لای پیاوانی ئاماده‌بودا ده‌ڕوات بۆ دیاری کردنی ئه‌و پیاوانه‌ی که له‌وانه‌یه به‌ربه‌ره‌کانێیان بکه‌ن و ببنه( منافس)له ڕاکێشانی سه‌رنجی ئافره‌ته شۆخ وشه‌نگه‌کاندا،
وه زۆر گرنگه لێره‌دا ئه‌وه بڵێین که‌ئه‌م دوو جۆره له هه‌ڵسوکه‌وتی پیاوان له ده‌ره‌وه‌وی ویستی خۆمانه(خۆنه‌ویسته:لا‌إرادی)..!!!!
بنه‌مای سه‌ره‌کی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی (مینه‌ر)ئه‌وه ده‌رده‌خات که مێشکی ئاده‌میزاد به تێپه‌ڕینی کات و گوزه‌راندنی ته‌مه‌ن گه‌شه ده‌کات و پێش ده‌که‌وێت له گه‌ڵ گۆڕانکاریه بایۆلۆجییه‌کانیدا به شێوه‌یه‌ک که یه‌کسه‌ر سه‌رنجی ده‌ڕوات به لای سیگناڵه سه‌رنج ڕاکێشه لاشه‌ییه‌کانی خه‌ڵکانی چوارده‌وری…
د.دانیال سه‌عدی حامید
کاندیدی دکتۆرای نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی/سلێمانی