گرژیى ده‌روونى زۆر جار ده‌بێته هۆى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ
توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێی زانستى ده‌رى خست كه ناسه‌قامگیرى ده‌روونى و ماندوو بوونى درێژخایه‌ن و سه‌رنه‌كه‌وتن له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان مرۆڤ رووبه‌رووی مه‌ترسیێكى گه‌وره‌ى تووش بوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ده‌كاته‌وه ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه توێژینه‌وه‌كانى پێشوو ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه گرژى ده‌روونى و هه‌واڵه ناخۆشه له ناكاوه‌كان ده‌بنه هۆى نه‌وبه‌ى دڵ ، توێژینه‌وه‌كانى به‌م دواییه‌ش كه له چه‌ند گۆڤارێكى زانستى تایبه‌تمه‌ند بلاو كرانه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى نێوان نه‌خۆشییه كوشنده‌كانى دڵ و ناسه‌قامگیرى و گرژى ده‌روونییان دیارى كردووه . و له یه‌كێك له‌و توێژینه‌وانه‌ى كه گۆڤارى "
journal of the American medical association " بلاوى كردۆته‌وه ، زانایان ده‌لێن :" ئه‌و كه‌سانه‌ى بۆ جارى یه‌كه‌م له نه‌وبه‌ى دڵ رزگاریان ده‌بێت و ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ كارێك كه سروشتێكى گرژ و ناسه‌قامگیرى هه‌بێت و ماندوو بوونی زۆرى به‌دواوه بێ ، دوو ئه‌وه‌نده مه‌ترسی تووش بوونیان به نه‌وبه‌ى دڵ هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كارێكى دوور له گرژی و ماندوو بوونى ده‌روونی ده‌كه‌ن " . ده‌ره‌نجامى ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه توێژه‌ران داوا له پزیشكان ده‌كه‌ن كه پشكنینی گرژی ده‌روونى كه‌سه‌كان بكه‌ن به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى پێشتر توشی نه‌وبه‌ى دڵ هاتوون و ئه‌گه‌رى تووش بوونه‌وه‌یان هه‌یه به‌م نه‌خۆشییه . هه‌روه‌ها دكتۆر ( كریستینا ئۆرس گرۆمه‌ر ) ده‌لێت : " پێدانى ده‌رمان بۆ ئه‌و جۆره نه‌خۆشانه تاكه چاره‌سه‌ر نییه " , دكتۆر كریستینا كه نزیكه‌ى 25 ساڵه توێژینه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان گرژى ده‌روونى و نه‌خۆشییه‌كان دڵ ده‌كات ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێویسته كار بۆ دیاریكردنى ئه‌و نه‌خۆشانه و چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى ژیانیان بكرێت ئینجا ده‌رمان و چاره‌سه‌رى پێویستى پێ بدرێت .