پێكهاته‌ی كۆمپیوته‌ر به‌كورتی
ئێستا با بزانین كۆمپیوته‌ر(
computer) چیه ؟: زاراوه‌ی (computer) له ووشه‌یه‌كی ئینگلیزی پێكهاتووه به‌مانای بژمێر دێت كه سه‌ره‌تا ناوی(compute) بووه واتا ژماردن ، هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆجیا مۆدێرنانه زیاتر به‌رهه‌می كۆمپیوته‌ره ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات كه هه‌موو ماڵێك هه‌یبێت و سوود له زانیاریه‌كانی وه‌ربگرێت . لێره‌دا كه‌مێك له‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌ی ئه‌دوێم : سه‌ره‌تا سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه بكه‌ن بزانن چۆن پێكهاتووه
وه‌ك ده‌بینین كۆمپیوته‌ر له دووبه‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه كه ئه‌وانیش (
Software & Hardware )--ن1-
Hardware \ چیه ؟واتا ڕه‌قه‌كاڵا ،هه‌موو به‌شه فیزیاییه‌كان ده‌نوێنێت كه به‌شه‌كانی كۆمپیوته‌ری پێك هێناوه ئه‌ویش ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه :-
به‌شی یه‌كه‌م پێی ئه‌ڵێن :
Main partsئه‌و به‌شه واتا به‌شی سه‌ره‌كی كه له
Case ، Monitor ، Mouse ، Keyboard پێك دێت كه ئه‌مانی هیچ كامێكیان نابێت كه‌م بێت له كاتی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر چونكه ئه‌بێته هۆی كار نه‌كردنی كۆمپیوته‌ر به‌چالاكی ، بۆیه پێی ئه‌وترێت به‌شی سه‌ره‌كی \ Main partsبه‌شی دووه‌م پێی ئه‌ڵێن :
secondary partsئه‌م به‌شه واتا هه‌موو ئه‌و كاڵایانه ئه‌گرێته‌وه كه لاوه‌كین واتا گرنگنیه كۆمپیوته‌ر هه‌ر له‌گه‌ڵی بێت وه‌ك (
Scanner printer Speaker ..... هتد ) ئه‌مه به‌كارهێنه‌ر ئه‌توانێت بڕیاری له‌سه‌ر بدات كه كامیانی پێویسته دواتر بیكڕێت و دایبمه‌زرێنێت . 2-
Software \ چیه ؟واتا نه‌رمه كاڵا ، ئه‌و شێوازی فیزیایی نانوێنێت وه‌ك ڕه‌قه‌كاڵاكان ، ته‌نها پێكدێت له زانیاری \
Data \ ئه‌میش له دوو به‌ش پێك دێت :-یه‌كه‌م به‌ش \
Operating Systemواتا شێوازی به‌ڕێوه‌بردن یان سیسته‌می كارپێكردن كه به‌بێ ئه‌م سیسته‌مه ناتوانرێت كۆمپیوته‌ر كار و چالاكیه‌كانی بكات ، ئه‌م شێوازه ئه‌به‌سترێته‌وه به
Hardware ، بۆ نموونه : ( MS-Dos ) یان (Windows ) چه‌ندین سیسته‌می كارپێكردنی تر ، ئه‌مانه سیسته‌می كارپێكردنن .حه‌ز ئه‌كه‌م هه‌ندێك له‌سه‌ر ئه‌م دوو سیسته‌مه‌ی سه‌ره‌وه بۆتان بدوێم
(
MS-Dos) :- ئه‌م سیسته‌مه پێی ئه‌ڵێن Single Tasking واتا كارێك ئه‌كات بۆ نموونه گه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی وه‌ك نیرۆت بكردبایه‌وه كارت پێكردبا نه‌ت ئه‌توانی به‌رنامه‌یه‌كی تر بكه‌یته‌وه چونكه ته‌نها یه‌ك كاری ئه‌كرد بۆ یه پێیان ئه‌ووت Single Tasking دواتر گۆڕدرا بۆ سیسته‌می Windows كه یه‌كه‌م ووشانی ئه‌م ویندۆزه له‌ساڵی 1985 ده‌رچوو ئه‌م سیسته‌مه Multi Tasking بوو واتا فره كردار بوو ئه‌توانێت چه‌ندین كار بكات به‌ره به‌ره په‌ره‌ی پێسه‌ندرا تاوه‌ك بوو به ویندۆوز ٩٥ و ٩٨ و Windows ME دواتر نوێكرایه‌وه بۆ Windows XP كه تا ئێستاش زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه .دووه‌م به‌ش \
Application programsئه‌م به‌شه له به‌رنامه‌كان پێك دێت كه به‌رنامه‌ی لاوه‌كین واتا دایان مه‌زرێنیت و دایان نه‌مه‌زرێنیت هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت درووست ناكات ، ئه‌بێت به پێی ئاره‌زووی خۆت به‌رنامه به‌كاربهێنی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كه پێت خۆشه و سوودی بۆخۆت هه‌یه ، هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه ئه‌گرێته‌وه كه له‌دوای سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن \
Operating System \دایان ئه‌مه‌زرێنیت وه‌ك له‌وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا دیاره Microsoft Office Word و Adobe Photoshop و Media Studio و چه‌نده‌ها به‌رنامه‌ی تر.