ناسینی سیسته‌می کارپێکه‌ری
Ms-Dئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که بۆ ناسینی
Ms-Dos له سه‌ره‌تادا پێویسته ئه‌م زانیاریانه بزانین هه‌ر یه‌کێک له ئێمه.ناسینی سیسته‌می کارپێکه‌ر:
سیسته‌می کارپێکه‌ر(
Operating System):بریتیه له چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی ئاماده‌کراو به‌کاردێت له کارپێکردنی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت و ده‌ست به‌سه‌را گرتنی هه‌موو به‌شه‌کانی Hardware و ده‌ست به‌سه‌را گرتنی به‌رنامه جیاوازه‌کان و جه‌ن جێ به جێ کردنێکی تر.جۆره‌کانی سیسته‌می کارپێکه‌ر:
چه‌ند جۆرێک له سیسته‌می کارپێکه‌ر هه‌ن، که به‌کاردێن له ئامێره تایبه‌تیه‌کاندا و ئامێره بنکه‌ییه‌کاندا وه‌ك(
Ms-Dos,Os2,Vax,Unix,Ubuntu)و زیاتریش...له‌م جۆره‌ی دوایی که (
Ms-Dos)ه ئه‌و سیسته‌مه‌یه که به‌کار دێت له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ری تاکه‌که‌سی واته (PC).سیسته‌می کارپێکه‌ری
Ms-Dos:وا داده‌نرێت که سیسته‌می
DOs له به‌ناو بانگترین سیسته‌می کارپێکه‌ره Disk Operating System له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی کۆمپیوته‌ری تاکه که‌سی دا له کۆمه‌ڵێک فه‌رمانی وه‌کو commands و به‌رنامه‌کان Programs به‌کاردیت له ئێش کردنی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت وه سیسته‌می Dos به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ر بڵاو به‌کار نایه‌ت مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێکدا نه‌بێت به‌کارهێنه‌ر پێویستی ڵێی بێت له بواری چاک کردندا له کاتێک کێشه‌یه‌ک دروست ده‌بێت له‌سه‌ر سیسته‌می ویندۆزه‌که،ئه‌ویش له ڕێگای به‌کارهێنانی فه‌رمانه‌کانی Dosه‌وه ده‌بێت.بڵاوکراوه‌کانی سیسته‌می
Dos:چه‌ند وه‌شانێک له سیسته‌می
Dos هاتووه،له وه‌شانی یه‌که‌مه‌وه ده‌ست ڵێ ئه‌کات که 1.0 ڵاشان 3.20.3.00.2.00 به‌م شێوه‌یه وه‌شانی 6.22ش هاتوه جیاوازیش له نێوان هه‌ریه‌ک له‌م وه‌شانانه‌دا>>>1-زیاد کردنی جۆری باش و هه‌ڵ بژارده‌ی تازه له‌سه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌و فه‌رمانه کۆنانه وه‌ک په‌ره پێدانی فه‌رمانی
DIR(هه‌ڵده‌ستێ به پیشاندانی ناوه‌ڕۆکی هارد دیسک)وه زیاد کردنی فه‌رمانی تازه وه‌کو:HRSDA,DIR/A
یان NBSDGC DIR/Oئه‌مه‌و په‌ره پێدانی چه‌ند فه‌رمانێک له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه فه‌رمانانه‌ی له پێشوودا هه‌ن.
2-تازه‌گه‌ری له فه‌رمان و به‌رنامه‌کاندا که له‌وه‌و پێش به‌رنامه و فه‌رمانه‌کانی که له‌وه‌و پێش نه‌بوون وه‌کو به‌رنامه‌ی
Interlink(که ڕێگه ئه‌دات به گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان له نێوان دوو کۆمپیوته‌ری جیاوازدا به به‌شداری کردنی کێبڵی هاوبه‌ش له نێوانیاندا هه‌روه‌ها ده‌ر که‌وتنی فه‌رمانی تازه‌ی وه‌کو MSD که ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌یه‌کی ده‌ستنیشانکـه‌ره بۆ پیشاندانی پێکهاته‌و زانیاریه‌کانی کۆمپیوته‌ر،له به‌رنامه تازه‌کانیتر به‌رنامه‌ی UNDELETE ئه‌مه‌ش ڕێگه ئه‌دات به گێڕانه‌وه یان هێنانه‌وه‌ی ئه‌و فایلانه‌ی که بوونه‌ته هۆی سڕینه‌وه له ئه‌نجامی DEL.