نوکته
1/ بزنيَك سه‌ياره ليي دابوو تووشی فاقدان زاكيره بوو له‌جياتی بڵێَ (مئه‌ئه‌ئه)ده‌یووت (مياووو)!!!!
2/ کوڕێک به‌هۆیه‌ک له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک تووشی ده‌مه‌قاڵی ئه‌بێت و لێدانێکی باشی پێ ئه‌که‌وێ.
به‌لووتی به‌خوێنه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه لای هاوڕێکانی و گله‌یی خۆی لای ئه‌وان ئه‌کات، یه‌کێک له هاوڕێکانی غیره‌ت ئه‌ی گرێت و ئه‌ڵێ من ئه‌چم له هه‌موویان ئه‌ده‌مه‌وه، به‌ڵام شوێنیان له‌کوییه؟
دووای گه‌ڕان و پرسیار کردن، ئه‌زانێ که ئه‌و جه‌ماعه‌ته له چایخانه‌ی .......... دائه‌نیشن.
ئه‌ویش ئه‌چێته چای خانه‌که‌و ئه‌بێنێ چه‌ند که‌سێک له‌وێ دانیشتوون، زۆر به‌نێرانه ئه‌ڵێ، ئه‌وه کێ له‌و هاوڕییه‌ی منی داوه؟
حه‌وت که‌س به‌یه‌که‌وه هه‌ڵئه‌ستنه‌وه، هه‌موو به‌یه‌که‌وه ئه‌ڵێن من
ئه‌ویش به‌چایچیه‌که ئه‌ڵێ، کاکه پاره‌ی چایه‌کانی ئه‌و براده‌رانه واسڵـــــــــــــــــــــــــه.
3/ كابرايه ك هه لوزه ده خوات,كه ده كاته ناوكه كه ى ده ليت: ئه ى هاوار كويزى تيداية..
4/ جاریکیان پیاویک زۆر به تووڕه‌یی به مۆبایل به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ پێش ئه‌وه‌ی بیمه‌وه ئاوه‌که گه‌رم بکه....براده‌ره‌که‌ی ئه‌ڵی ئه‌وه ئازایه‌تیه....پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵئ ئه‌ی چۆن خۆ به ئاوی سارد قاپوو مه‌نجه‌ل ناشۆم.....
5/ مامۆستای بیرکاری له ئازاد ئه‌پرسێت:
"ئه‌گه‌ر باوکت 10 دیناری پێ بێت و تۆش داوای 6 دیناری لێ بکه‌یت، چه‌ندی پێ ئه‌مێنێت؟"
ئازادیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"10 دینار."
مامۆستاش به تووڕه‌ییه‌وه پێی ئه‌ڵێ:
"دانیشه! تۆ بیرکاری هه‌ر نازانیت."
ئازادیش ئه‌ڵێ:
"تۆش باوکی من هه‌ر ناناسیت، ئه‌و پاره نادات به دایکم ئینجا به من."
6/ دوو که‌س، که پێشتر به فرۆکه سه‌فه‌ریان نه‌کردووه، ئه‌چن بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر به نیازی سه‌فه‌رکردن. که له فڕۆکه‌خانه دائه‌به‌زن و له نزیکه‌وه فڕۆکه‌کان ئه‌بینن یه‌کێکیان به‌وه‌ی تریان ئه‌ڵێ:
"سووک بڕۆ و ته‌په‌ته‌پ مه‌که بافڕۆکه‌کان نه‌فڕن."
7/ ڕۆژێک کۆمه‌ڵێک پیاو له دیوه‌خانێکدا دانیشتوون و باسی کچه‌کانیان ئه‌که‌ن. یه‌کێکیان ئه‌ڵێ:
"دوو ساڵه کچه‌که‌م داوه به شوو که‌چی هێشتا منداڵی نییه."
یه‌کێکی تریان هه‌ڵئه‌داتێ و ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵلا من پار کچه‌که‌م دا به شوو، ئه‌مساڵ کچێکی جوانی بوو."
سێهه‌میان ده‌نگ هه‌ڵئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ:
" وه‌ڵڵا برا به مێردی نییه به خودێیه من سێوه‌ی کچم مێردیشی نییه و خزمه‌تکارێکی ئێوه‌شی هه‌یه."
8/ پیاوێک به سوعبه‌ته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت:
" ژنه‌که که من مردم شوو ئه‌که‌یته‌وه؟"
ژنه‌که‌شی ئه‌ڵێت:
" ئه‌ره‌وه‌ڵا. "
پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"له‌م ماڵه‌شدا ئه‌ژین؟"
ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ره‌وه‌ڵا."
پیاوه‌که ئه‌ڵێ:
"که‌واته جله‌کانی منیش له‌به‌ر ئه‌کات."
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"نا، بۆی نابێت. ئه‌و باڵای تۆزێ له‌تۆ به‌رزتره."
9/ کچێکی جوان ئه‌چێته دووکانی کوڕێک و ئه‌پرسێ:
"نوقوڵ چه‌ندی به چه‌ند؟"
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده دانه‌ی به ماچێک."
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"سه‌د نوقوڵم بده‌رێ و دوایی نه‌نکم دێت حسابت له‌گه‌ڵدا ده‌کات."
10/ ئازاد به‌یانییه‌ک که له خه‌و هه‌ڵده‌سێت، تاقه‌تی نییه بچێته‌وه بۆ قوتابخانه، بۆیه ده‌ست ئه‌داته ته‌له‌فۆنه‌که و ته‌له‌فۆن ئه‌کات بۆ قوتابخانه و ئه‌ڵێ:
"ئازاد که‌ریم ئه‌مڕۆ زۆر نه‌خۆشه و ناتوانێت بێته‌وه بۆ قوتابخانه."
ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داوه‌ته‌وه لێی ئه‌پرسێت:
"ئه‌ی جه‌نابت کێیت ته‌له�?ۆن ئه‌که‌یت؟"
ئازادیش ئه‌ڵێ:
"من باوکمم."
11/ کوڕێک بایی دینارێک پاقله‌ی کۆڵاو ئه‌کرێ. له کاتی خواردنیدا ئه‌بینێ ده‌نکێک پاقله مێشی تیایه. کوڕه‌که ڕوو ئه‌کاته پاقله فرۆشه‌که و ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چییه خاڵۆ پاقله‌که‌ت مێشی تیایه!"
پاقله فرۆ‌شه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی تۆ یه‌ک دینارت داوه و ئه‌ته‌وێت مریشکی تیا بێت."
12/ خێزانێک له ناو به‌له‌مێکدا ئه‌بن و به قاچاخ ئه‌په‌ڕنه‌وه له تورکیاوه بۆ یۆنان. منداڵێکیان له باوکه‌که ئه‌پرسێ:
"بابه قه‌زاوقه‌ده‌ر و موسیبه‌ت جیاوازییان چییه"
با‌وکه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"قه‌زاوقه‌ده‌ر ئه‌وه‌یه که ئێستا هه‌ر له خۆیه‌وه دایکت بکه‌وێته ده‌ریاکه‌وه. مو‌سیبه‌تیش ئه‌وه‌یه که مه‌له بزانێت و خۆی ڕزگار بکات."
12/ کۆتایی ساڵه و کاتی نمره‌وه‌رگرتن. کوڕێک ئه‌چێته ماڵه‌وه و کارتی نمره‌کانی ئه‌داته ده‌ست باوکی. باوکیشی که ئه‌بینێت پاش دوو ساڵ له پۆلێکدا هێشتا جوار سفری تیایه و ده‌رنه‌چووه، ئه‌که‌وێته پیا هه‌ڵشاخان و سه‌رزه‌نشتکردنی و به تووڕه‌یی و ته‌وسه‌وه پێی ئه‌ڵێ:
"ناپولیۆ‌ن له ته‌مه‌نی تۆدا ئه‌فسه‌ر بووه له له‌شکری فه‌ڕه‌نسیدا."
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"له ته‌مه‌نی تۆشدا نیوه‌ی جیهانی داگیر کردووه
13/ له ناوچه‌یه‌ک عاده‌ت وایه ژن یان مێرد، هه‌رکامێکیان بمرێت، ئه‌وه‌ی دیکه‌یان له‌به‌ر ده‌رگا ده‌وه‌ستێت و خه‌ڵک بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و هاوده‌ردی ئه‌ملاوئه‌ولای ماچ ده‌که‌ن و ئه‌وسا ده‌چنه ژووره‌وه.
جارێک ژنێکی زۆر ناسک و له‌بار پیاوه‌که‌ی ده‌مرێت، خه‌ڵک سه‌ره ده‌گرن بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و ماچکردن، له ناویاندا کوڕێکی گه‌نجی قۆز و تامه‌زرۆ ده‌بێت. که سه‌ره‌ی دێت زۆر به تاسه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ژنه ماچ ئه‌کات و باوه‌شی پێدا ئه‌کات و ده‌یگووشێت و به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌نووسێنی. خه‌ڵکه‌که ئه‌چن په‌لی کوڕه‌که ئه‌گرن تا له ژنه‌که‌ی دوور بخه‌نه‌وه، کوڕه‌که ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆی لێ قایم ئه‌کات. ژنه‌ی خاوه‌نپرسه‌ش، که وه‌زعه‌که‌ی به دڵ ده‌بێت ئه‌ڵێ:
"ده توخوا وازی لێ بێنن، فه‌قیره بۆ پرسه‌که‌ی باوکیشم نه‌هاتبوو."
14/ دزێک ئه‌چێت بۆ سه‌رقه‌بران بۆ دزینی کێلی قه‌بر. دزه‌که خه‌ریکی ده‌رهێنانی کێلی قه‌بری منداڵێک ئه‌بێت، که پۆلیس دێت به‌سه‌را. بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌کان شکی لێ نه‌که‌ن، دزه‌که ده‌ست ئه‌کات به گریان به‌سه‌ر قه‌بره‌که‌دا. پۆلیسێک لێی ئه‌پرسێت:
"ئه‌مه قه‌بری کێیه؟"
دزه‌که‌ش له شڵه‌ژاویدا ئه‌ڵێت:
"قه‌بری باوکمه."
پۆلیسه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌نده بچووکه؟
دزه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئاخر زۆر به منداڵی مردووه."
15/ دێیه‌کی نزیک شاری سنه مه‌لایان ده‌ست ناکه‌وێت و ناچار مه‌لایه‌کی شیعه ده‌هێنن ده‌یکه‌ن به مه‌لای دێ. پیاوماقوڵانی دێ ئه‌چن بۆ لای و دوای به‌خێرهاتنی پێی ئه‌ڵێن:
"مامۆستا مووچه‌که‌ی جه‌نابت 500 هه‌زاره، ئه‌گه‌ر ناوی عه‌لی نه‌هێنێت ئه‌وا ئێمه 750 هه‌زارت ئه‌ده‌ینێ."
مه‌لاش ئه‌ڵێت:
"ئه‌ی بۆ نایکه‌ن به ملێۆنێک بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خواش نه‌هێنم."