دوای نه‌مانی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی چی روو ده‌دات؟
هه‌ر له‌ساته‌وه‌ختی نه‌مانی مرۆڤه‌كان له‌سه‌رئه‌م گۆی زه‌مینه هه‌موو ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی كه له‌رابوردوودا ترسی له ناوچوونیان لێده‌كرا رێژه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی سروشتی خۆیان له‌ماوه‌ی 24 بۆ 48 كاتژمێردا ژینگه له‌تیشكه رووناكییه‌كان پاك ده‌بێته‌وه‌و پاش 3مانگ ژینگه له هه‌وای پیس پاك ده‌بێته‌وه پاش 10 ساڵ گازی میسان له‌هه‌وادا نامێنێت، پاش 20 ساڵ گژوگیاو رووه‌كه سروشتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاوله‌سه‌ر رێگا‌و له‌نێو ماڵی لادێكاندا په‌لوپۆ ده‌هاوێن‌و بڵاوده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها پاش 50 ساڵ كۆی سامانه ئاوییه‌كان گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن له هه‌مان ماوه‌دا ماده‌ی نیترات‌و خوێكان له ئاوه سازگاره‌كاندا رێژه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه.
له پاش تێپه‌ڕبوونی50 بۆ 100 ساڵ رێژه‌یه‌كی زۆری دار‌و دره‌خت له نێو كوچه‌وكۆڵانی شاره‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه له‌ماوه‌ی100 ساڵدا ئه‌و خانوانه‌ی كه پێشوتر له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه له دار‌و ته‌خته دروستكرابوون له‌ناو ده‌چن، له‌ماوه‌ی100 بۆ 200 ساڵدا زۆربه‌ی پرده دروستكراوه‌كان به‌ره‌و داروخان ده‌چن، پاش 200 ساڵ ئه‌و خانوانه‌ی كه له شوشه‌و كانزا دروستكراون ده‌ڕوخێن
پاش 250 ساڵ به‌نداوه‌كان ده‌ڕوخێن، له مانه‌ش گرنگ تر له‌ماوه‌ی 500 ساڵدا ماده‌ی مه‌رجان ده‌گه‌ڕێته‌وه رێژه سروشتییه‌كه‌ی خۆی.
له‌ماوه‌ی 1000 ساڵدا هه‌موو ئه‌و خانوانه‌ی كه له چیمه‌نتۆو به‌رد دروستكراون شوێنه‌واریان نامێنێت، له‌وكاته‌شدا رێژه‌ی كاربۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی پێشوتری، به‌واتای پێش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی پیشه‌سازی له‌ئه‌وروپادا، به‌تێپه‌ڕبوونی 5000 ساڵ هه‌ریه‌ك له ماده‌كانی شووشه‌و پلاستیك ده‌ست به توانه‌وه‌و له ناوچوون ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پاش تێپه‌ڕبوونی 50000 ساڵ مرۆڤ زۆرێك له شوێنه‌واره‌كانی له‌سه‌رگۆی زه‌مین نامێنێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌پاشماوه كیمیاوییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تر ده‌مێننه‌وه، به‌تێپه‌ڕبوونی200000 ساڵ ئه‌وانیش وه‌كو سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كانی تری مرۆڤ به‌رانبه‌ر هێزی سروشتدا به‌رگه ناگرن‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌نێو ده‌چن، ئه‌وی جێگه‌ی نیگه‌رانیه پاشماوه ئه‌تۆمییه‌كان بۆ ماوه‌ی 2 ملیۆن ساڵ له‌گه‌ڵ سروشتدا ده‌جه‌نگن، سه‌رئه‌نجام ئه‌وانیش له‌به‌رانبه‌ر هێزی له‌بن نه‌هاتووی سروشتدا ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌ژنۆو شوێنه‌واریان نامێنێت.
ماوه‌ته‌وه بڵێم تامه‌زرۆی ئه‌و رۆژه‌بووم كه بزانم چه‌نده ئێمه‌ی مرۆڤ دڵ ره‌ق بووین به‌رانبه‌ر به‌سروشت تا چ ئاستێك ئه‌م سروشته جوانه‌مان شێواندووه، ئه‌وه‌ی ده‌ستمان پێگه‌شتووه به‌سه‌ریه‌كدا وێرانمان كردووه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ سروشت‌و یاسای مرۆڤه‌كان‌و بوونه‌وه‌ره‌كانی تری ئه‌م زه‌مینه‌دا ناگونجێت.
سه‌رچاوه-هاوڵاتی