حه‌ز ده‌كه‌یت سرنجڕاكێش بیت؟
ئاواتی هه‌موومانه كه كه‌سێكی سرنجراكێش بین و ئه‌وه‌یش به‌ده‌ست نایه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی لێزانینمان هه‌بێت.
1-شێوه‌یه‌كی پاكت هه‌بێت و جل و به‌رگێكی رێك له‌به‌ر بكه و
پاك و خاوێن به، رێكی و خاوێنیت ،سرنجراكێشت ده‌كات.
2-زۆربه‌ی كات بێده‌نگ به
زۆر كات مرۆڤه‌كان به هه‌ڵه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سرنجڕاكێش بن ، به كاره‌كانیان قه‌رباڵخی له كۆمه‌ڵدا دروستده‌كه‌ن، به‌ڵام له بێده‌نگیدا مرۆڤ چۆڵییه‌ك له ده‌ورووبه‌ریدا دروستده‌كات كه وای لێده‌كات سرنجراكێش بێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆره بڵێن و كه‌متر ده‌بیستن سرنراكێش نین له كاتێكدا بێده‌نگ بوون و زیاتر گوێ گرتن ، لای ده‌وروبه‌ره‌كان وه‌ك كه‌سێكی تێگه‌یشتوو و جێی باوه‌ڕ دێیته پێش چاو و ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكه بۆ سرنجراكێش بوون.
3-به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی قسه بكه‌ن
كاتێك كه به هێمنی قسه ده‌كه‌یت سرنجی كه‌سانێكی زۆر بۆ خۆت راده‌كێشێت و به‌ئاسانی قسه‌كانتان كار له ده‌وروبه‌ره‌كانتان ده‌كات، كه‌سانی تووڕه و پڕ هاتووهاوار كه‌سانێكی باش نیین بۆ باوه‌ڕ كردن؟
4-كه‌سێكی به‌ڕێزبن
رێز نه‌گرتن له به خۆتان و ده‌وروبه‌ر و بێرێزیكردن له قسه كردن و هه‌ڵسوكه‌وتدا سرنجراكێشیتان كه‌م ده‌كاته‌وه .
5-زۆر گاڵته مه‌كه‌ن به‌ڵام زه‌رده‌خه‌نه به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر لێوتان بێت
گاڵته كردنی زۆر له سرنجراكێشی ئێوه كه‌م ده‌كاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گاڵته‌ی زۆر سنووره‌كانی نێوانتان ده‌شكێنێت به‌ڵام زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوتان بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی له‌سه‌رخۆ و سرانجراكێشتان پێده‌به‌خشێت .