تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی قۆناغی لاوێتی
ئه‌وه‌نده پێت ده‌ڵێن خۆزگه‌م به خۆت لاوی و لاوێتی ده‌كه‌ی، مانای ئه‌م قسانه چییه؟ مه‌گه‌ر ئه‌م قۆناغه‌ی ژیانی چ شتێكی نوێ و جیاوازی تێدایه كه هه‌موان ئاخی بۆ هه‌ڵده‌كێشن؟
1- توانای دڵی: دڵ لاو وه‌كو به‌فری سه‌ر له به‌یانیانه كه هێشتا كه‌س پێی له‌سه‌ر دانه‌ناوه، سافی سافه و شوێن پێی هه‌ركه‌سێك كه له‌سه‌ری بڕوات پیشان ده‌دات.
2- توانای مێشكی: زۆربه‌ی كات یه‌كه‌مه‌كان له شته گرنگه‌كانن، یه‌كه‌مین زانیارییه‌كان كه شوێنێكی مێشكی لاوه‌وه ، هه‌رگیز ئه‌و شوێنه به جێ ناهێڵێت.
3- خێرایی زۆر: دیار نییه به چه‌ند مانگان له دایك بووه،ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه له گووته یان هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سێك باشی ببینێت،زوو ئه‌بێته مشته‌ری، پێویستیش ناكات به‌ره‌و باشی پاڵی پێوه بنێیت، رێگای باشی پشان بده خۆی تا كۆتایی رێگاكه ده‌ڕوات.
4- پیر به تا قه‌دری بزانی: تا ئێستا بووه هه‌ڵامه‌ت بگری و بۆ ماوه‌یه‌ك لووتت بگیرێت و له حه‌سره‌تی ئه‌وه‌دا بیت كه له لوته‌وه هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ هه‌ڵبكێشی؟
ده‌بێت لاویش له ده‌ست بده‌ی تا بزانی و تێبگه‌ی له چ نیعمه‌تێكدا بوویته و له ده‌ستت داوه.