لينكةكان
بةخيَربيَن بؤ مالَثةرِى زؤزان
       
        
لينكةكان
 

(BMI) چییه‌؟

پێشه‌كی

نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و خوێنبه‌ره‌ره‌كان، ده‌بنه‌ هۆی مه‌رگی ناوه‌خت. به‌ شێوازی جۆربه‌جۆر ده‌کرێ بزانرێ ئاستی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییانه‌ تا چ ڕاده‌یه‌که‌. (BMI) یه‌کێک له‌و شێوازانه‌یه.

(BMI)

کورته‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (Body Mass Index)ه،‌ واته‌: "نوانه‌ی بارسته‌ی له‌ش"، که‌ پێوه‌ندیی نێوان (کێش = وه‌زن = weight) و (به‌رزی، باڵا height) پیشان ده‌دات. هه‌رچی "کێش"ی مرۆڤ بچێته‌ سه‌ره‌وه‌ (BMI)ش به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌ و به‌و جۆره‌ مرۆڤ زیاتر ده‌که‌وێته‌ بازنه‌ی مه‌رگه‌ی زووڕه‌سه‌وه‌.

به‌ده‌ستهێنانی (BMI) زۆر ئاسانه‌، (کێش) دابه‌ش ده‌که‌ینه‌ سه‌ر (به‌رزی * به‌رزی). به‌ڵام به‌ مه‌رجێ که‌ کێشه‌که‌ به‌ کیلۆگرام و به‌رزیییه‌که‌ به‌ مه‌تر بێت نه‌ک به‌ سانتیمه‌تر.

ئه‌و ژماردنه‌ به‌گوێره‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانین بنووسین ئه‌گه‌ر له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست بخوێنرێته‌وه‌:

(به‌رزی * به‌رزی) / کێش = BMI

واته‌:

 

كه‌ كوردییه‌كه‌ی ئاوایه‌:

 

نموونه‌:

ئه‌گه‌ر كه‌سێك كێشی ٩٧ كیلۆگرام و باڵای ١٧٤ سانتیمه‌تر بێت، له‌ پێشدا ده‌بێ بزانین باڵاكه‌ی به‌ مه‌تر ده‌بێته‌ چه‌ند، كه‌ ئه‌ویش دوو بۆر (كۆما) له‌ ژماره‌كه‌ ده‌چینه‌ دواوه‌، كه‌ لێره‌دا‌ ده‌كاته‌ ١,٧٤ مه‌تر. (BMI)ه‌که‌ی ئاوا ده‌ژمێرین:

 

یان به‌م شێوه‌یه‌ له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست ده‌یژمێرین:

٣٢ = (١,٧٤ * ١,٧٤) / ٩٧ = BgeditMI

واته‌ (BMI)ه‌که‌ی ده‌بێته‌ (٣٢). به‌گوێره‌ی خشته‌ی خواره‌وه‌ ده‌زانین که‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌که‌وێته‌ خانه‌ی "زۆرقه‌ڵه‌و obese"، كه‌ پزیشكه‌كان وه‌كوو نه‌خۆشییه‌ك چاوی لێ ده‌كه‌ن و گه‌ر مرۆڤێ بكه‌وێته‌ ئه‌و بازنه‌یه‌وه‌‌، هه‌ڕه‌شه‌ی ژیانی لێ ده‌کرێت و ده‌بێ بیرێ بۆ قه‌ڵه‌وییه‌که‌ی بکاته‌وه‌.

خشته‌ی خواره‌وه‌ که‌ له‌ ساڵی (١٩٨٥) له‌لایه‌ن "WHO"، )ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی World Health Organization) بڵاو بۆته‌وه‌، نرخه‌ سنوورییه‌کانی (BMI) پیشان ده‌دات:

ئاوارته‌

ئه‌م شێوازه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ نابێت كه‌ وه‌رزشوانن و كێشیان له‌ جیاتیی به‌ز و چه‌وری به‌ ماسوولكه‌ چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ منداڵی كه‌مته‌مه‌ن و بۆ مرۆڤێ كه‌ باڵای له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌رز بێت نابێت.

پوخته‌

(BMI) شێوازێکه‌ بۆ پیشاندانی پێوه‌ندیی نێوان کێش و باڵای مرۆڤ. هه‌رچی (BMI) زیاتر بێت مرۆڤ زیاتر تووشی نه‌خۆشیی خوێنبه‌ره‌کان و نه‌خۆشیی دڵ ده‌بێت که‌ ده‌بێته‌ هۆی مه‌رگی ناوه‌خت. بۆیه‌ مرۆڤ ده‌بێ هه‌وڵ بدات که‌ (BMI)ی لاشه‌ی له‌ ئاستێکی ئاساییدا ڕاگرێت، که‌ ئه‌ویش له‌ڕێی خۆراکی له‌بار و وه‌رزش و جموجووڵ به‌ده‌ست دێت.

Free Web Hosting