گه‌ر ده‌ته‌وێ یه‌کێک بی له (٪٢) ی هۆشمه‌ندانی جیهان؟
گه‌ر ده‌ته‌وێ یه‌کێک بی له (٪٢) ی هۆشمه‌ندانی جیهان؟ ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبێنه، که هیچ فێڵێکی تێدا نی‌یه و ته‌نها لۆجیک به‌هانات دێ. ئه‌نشتاین یه‌کێ له‌و که‌سانه بووه که توانیویه‌تی وه‌ڵامی راست بداته‌وه، و ئه‌ویش پێ‌ی وابووه که (٪٩٨) ی خه‌ڵک ناتوانن ئه‌م مه‌ته‌ڵه شیبکه‌نه‌وه و وه‌ڵامی بده‌نه‌وه. گه‌ر ده‌ته‌وێ بچیته ریزی هۆشمه‌ندانه‌وه، زیره‌کی خۆت تاقی‌بکه‌وه!
ـ پێنج خانووی ره‌نگ جیاواز هه‌یه؛ سوور، شین، سه‌وز، زه‌رد، سپی.
ـ له هه‌ر خانوێک پێنج که‌سی به‌ره‌گه‌ز جیاواز ده‌ژین؛ سویدی، نه‌رویجی، ده‌نمارکی، ئه‌ڵمانی، ئینگلیزی.
ـ هه‌ر که‌سه‌و خواردنه‌وه، جۆرێکی جگه‌ره و گیانه‌وه‌رێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، که هیچیان له‌وی‌تر ناچێت.
· که‌سی خانووی ناوه‌ڕاست شیر ده‌خواته‌وه.
· دانیشتووی خانووه سه‌وزه‌که قاوه ده‌خواته‌وه.
· خانووه سه‌وزه‌که ده‌که‌وێته لای چه‌پی خانووه سپی‌یه‌که.
· ئه‌و که‌سه‌ی جگه‌ره‌ره‌ی وینفیلد ده‌کێشێ بیره ده‌خواته‌وه.
· سویدیه‌که سه‌گێکی هه‌یه.
· ئه‌وه‌ی مارلبۆرۆ ده‌کێشی هاوسێکه‌ی پشیله‌یه‌کی هه‌یه.
· ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی پاڵماڵ ده‌کێشێ باڵنده‌یه‌کی هه‌یه.
· هاوسێ‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌سپێکی هه‌یه جگه‌ره‌ی دانهیڵ ده‌کێشێ.
· نه‌رویجیه‌که له خانووی ژماره یه‌ک داده‌نیشێ.
· ئه‌ڵمانیه‌که جگه‌ره‌ی رۆسمان ده‌کێشێ.
· دانیشتووی خانووه زه‌رده‌که جگه‌ره‌ی دانهێڵ ده‌کێشێ.
· هاوسێ‌ی ئه‌وه‌ی مارلبۆرۆ ده‌کێشێ ته‌نها ئاو ده‌خواته‌وه.
· دانیمارکیه‌که چا ده‌خواته‌وه.
· ئینگلیزه‌که له خانووه سووره‌که نیشته‌جێ‌یه.
· نه‌رویجیه‌که هاوسێ‌ی خانووه شینه‌که‌یه.
پرسیار: گیانداری پێنجه‌م ماسی‌یه، خاوه‌نه‌که‌ی کێ‌یه و له کام خانووه؟
دوا وڵامی راستی ئه‌م پرسیاره له برایه‌کی به‌ڕێزه‌وه به ناوی باران، له شاری ستۆکهۆڵمه‌وه له وڵاتی سوێده‌وه پێمان گه‌یشت
که‌واته، له نێو 72 وڵامدا ته‌نها ئه‌و دوو به‌ڕێزه ( یه‌که‌م: شادومان مه‌حه‌مه‌د ، دووه‌م: کاکه باران) وڵامه‌کانیان راست بوو، ئێمه زۆر سوپاسی ئه‌وان و هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه ده‌که‌ین که ئه‌رکیان کێشآ و به‌شدارییان کردین.
ئه‌مه‌ش وڵامه‌که‌یه
5 |
4 |
3 |
2 |
1 |
ژماره‌ی خانوو |
سپی |
سه‌وز |
سوور |
شین |
زه‌رد |
ره‌نگی خانوو |
سویدی |
ئه‌ڵمانی |
ئینگلیزی |
دانیمارکی |
نه‌رویژی |
ره‌گه‌ز |
سه‌گ |
ماسی |
باڵنده |
ئه‌سپ |
پشیله |
گیاندار |
بیره |
قاوه |
شیر |
چا |
ئاو |
خواردنه‌وه |
وینفێلد |
رۆسمان |
پالمال |
مارلبۆرۆ |
دانهێڵ |
جگه‌ره |