کارڵ مارکس
کارڵ هێنڕیش مارکس (١٨١٨-١٨٨٣) (بە ئنگلیزی :Karl Heinrich Marx ) خاوەن بیر، فەیلەسۆف ، مێژووناس، کۆمەڵناس، ئابووریزانی ئەڵمانی و یەکێک لە کاریگەرترین خاوەن بیرەکان لە سەرانسەر دونیادایە. نووسەری کتێبی سەرمایه گرینگترین کتێبی بزووتنەوەی سۆسیالیستی بووه و بە هاوکاری فرێدریش ئەنگەڵس تێزی مانیفێستی کۆمۆنیست ، مێژووییترین نووسراوی بزووتنەوە سۆسیالیستیەکانیان نووسی.
ژیان
لە ساڵی ١٨٤١دا و بە پێشکەشکردنی ئامیلکەی دوکتوراکەی سەبارەت بە جیاوازی دوو فەلسەفەی یۆنانی خوێندنەکانی زانکۆی کۆتایی هێنا. لەو کات و ساتەدا بیرۆکەکانی هێگڵ لە مێشکیدا بوون، خۆی بە هێگڵی دەزانی و ڕوانگە ماتێریالیستی و دژە ئایینەکانی ئەو سەردەمەی ئەڵمانیای پەسەند ئەکرد.
دواتر پێکەوە لەگەل فرێدریش ئەنگەڵس دەستیان بە کار کرد، پەیوەندی لەگەڵ چوارچێوی بیر و ڕا گۆڕینەوەی زانکۆکانی ئەڵمانیا پچران و لە بزوتنەوە کرێکاریەکانی ئەورووپا بەشدار بوو.
ساڵانی کۆتایی ژینی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ بوو، بە دوور خستنەوە لە وڵات لە لەندەن ڕابرد و هەر لەوێشدا چاوی نایە یەک. بیر و ڕاکانی تەنانەت لە سەردەمی خۆی پاڵپشتی زۆری هەبوو بەڵام دوای خۆی و هاتنە سەرەوەی بلشویکەکان لە سۆڤیەت، مارکسیسم و کۆمۆنیسم لە دونیادا پەڕەی سەند.
ئەگەرچی زۆرێک لە کەسایەتیەکان و بزووتنەوەکان خۆیان بە مارکسیست دەزانن بەڵام ڕوون نیە جیایی ئەوان لەگەڵ مارکسیستی ڕاستی چۆنە. جارێک مارکس بۆ نیشان دانی ناڕەزایەتی بەوانەی ناوی خۆیان مارکسیست ناوە وتی: هەر باشە ئەزانم کە بۆخۆم مارکسیست نیم.
لە ساڵی 2005 بیبیسی دەستی کرد بە ڕاخوازیێک کە ٢ ملیۆن کەس بەشدار بوون تێیدا، مارکس وەک کاریگەرترین کەس لە سەر بیری گشتی لە هەزارەی دووهەمی زایینی ناسرا. دوای ئەو ئالبەرت ئەینشتەین و ئایزاک نیۆتۆن پلەی دووهەم و سێهەم هاتنەوە.
" مێژووی کۆمەڵەکان، سەرانسەر خەباتی چینایەتیە" گرینگترین ڕەستەی مانیفێستی کۆمۆنیستە.
بەرهەمەکان
سەرمایە
سەبارەت بە کێشەی جوو
شەڕی ناوخۆی فەڕنسا
خەباتە چینایەتیەکانی فەڕنسا
و چهن بهرههمی دیکه