توره‌یی خۆت کۆنترۆل بکه
ئه‌گه‌ر له‌و كاسانه‌ی كه کاتێك هه‌ڵده‌چیت‌و تووڕه ده‌بیت‌و سوور نابیته‌وه ئه‌توانی
سه‌ره‌نجامێكی باش له‌تووڕه‌ییه‌كه‌ت وه‌ربگریت هه‌میشه حاڵه‌تی توڕه‌یی به‌لایه‌نێكی
خراپ باس ده‌كرێت.
له‌حاڵێكدا كه تووڕه‌یی ئه‌توانێ كاریگه‌ری باشی هه‌بێت‌و تواناكانت به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت.
ده‌روونناسێك ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی تووڕه‌یی خۆت كۆنتڕۆڵ بكه‌ی، حاڵه‌تی تووڕه‌یی‌و
هه‌ڵچوون تۆ كۆنتڕۆڵ ئه‌كات.
كه‌سێك كه‌تووڕه‌یی خۆی سه‌ركوت بكات، تووشی كێشه‌ی رۆحی‌و ده‌روونی ده‌بێت.
تووڕه‌یی زۆر باش نییه به‌ڵام سه‌ركوتكردنی تووڕه‌یی فه‌رمانێكی هه‌ڵه‌و نادروسته.
پیاوان‌و ژنان له‌گه‌ڵ تووڕه‌یی خۆی یان به‌شێوازی جیاواز هه‌ڵس‌وكه‌وت ده‌كه‌ن.
پیاوان هه‌میشه ئاماده‌ن كه‌روبه‌ڕووی تووڕه‌یی ببنه‌وه‌و تووڕه‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕن‌و تا ئه‌و
جێگه‌یه‌ی كه‌بواری هه‌بێت تووره‌یی خۆی به‌كار ده‌هێنێ تا كاتێ كه به‌براوه‌یی دێته ده‌ر.
به‌پێچه‌وانه‌وه ژنان زیاتر تووڕه‌یی خۆیان ده‌رنابڕن‌و ئه‌یكه‌نه ناو خۆیان‌و هه‌میشه ئه‌و ئه‌ڵێت
كه‌بۆچی تووڕه بم؟ ئه‌بێت ئارام بم. له‌كاتێكدا ئێمه پێویستمان به‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌یه‌و
ئه‌بێت هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه به‌كاربێنین. ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌میشه سه‌بری هه‌بێت‌و قسه
نه‌كات، ئه‌بێته هۆی زۆربوونی حاڵه‌تی شه‌ڕانی بوونی‌و له‌وانه‌یه به‌بچووكترین شتی
بچووك‌و ساده تووڕه‌یی خۆی هه‌ڵڕێژێت‌و تووشی كێشه بێت.
باشتر وایه كه له‌هه‌ر كاتێكدا پێویست بوو خۆت ئاماده بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌یه روبه‌ڕووی
كه‌سه‌كه ببیته‌وه به‌پێی پێویست‌و بتوانی موناقه‌شه‌كه‌ی‌و تووڕه‌ییه‌كه‌ی به‌قسه‌ی خۆش
ته‌واو بكه‌یت‌و كۆتایی پێ بهێنیت.
قه‌ت تووڕه‌ییه‌كه‌ت سه‌ركووت نه‌كه‌ی، چونكه له‌دواییدا كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی ده‌بێت.