له رێگه‌ی شێوه‌ی برۆكانته‌وه كه‌سایه‌تی خۆت بناسه
له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی برۆیه‌كان و په‌یوه‌ندیان به كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌وه ئه‌نجامدراوه ، لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه شێوه‌ی برۆ په‌یوه‌ندی به كه‌سایه‌تی خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه هه‌یه.
1-برۆی پڕ نیشانه‌ی به‌توانا بوون و جموجۆڵی زۆره.
2-برۆی به‌رز نیشانه‌ی نه‌گۆڕی كه‌سایه‌تی و هه‌وڵو كۆششی زۆره.
3-برۆی كورت نیشانه‌ی خه‌یاڵاوی بوونه.
4-برۆی دور له‌یه‌ك نیشانه‌ی لااوازی و حه‌زكردن به ته‌نیاییه.
5-برۆی نزیك له چاو، نیشانه‌ی به توانا بوون و زیره‌كییه.
6-برۆی ساف، نیشانه‌ی كه‌سایه‌تی توند و عیناده.
7-برۆی كه‌وانی ، نیشانه‌ی كه‌سایه‌تی به هێز، لێو به پێكه‌نین و گه‌رمییه.
8-ئه‌و برۆیانه‌ی كه كۆتاییه‌كانیان به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه، نیشانه‌ی كه‌سایه‌تی ئازا و شاده.
9-ئه‌و برۆیانه‌ی كه كۆتاییه‌كانیان به‌ره‌و خواره‌وه‌یه، خاوه‌نه‌كانیان كه‌سایه‌تییه‌كی ئاڵۆزیان هه‌یه له‌گه‌ڵ دڵه‌ڕوكێ.
10-برۆی نه‌رم و ته‌نك ، نیشانه‌ی بێ ته‌جروبه‌ییه.
11-برۆی په‌یوه‌ست ، نیشانه‌ی حه‌ساس بوونه