كه‌سانی درۆزن باشتر بناسه
كه‌سانی درۆزن له هه‌ڵسوكه‌وتدا لێكچوونی زۆریان هه‌یه كه زانینی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك یارمه‌تیمان ده‌دات تا راده‌یه‌ك كه‌سانی درۆزن بناسین ، هه‌ندێ له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه ده‌بێته هۆی ناسینه‌وه‌ی كه‌سانی درۆزن بریتین له :
1- چاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه درۆ ده‌كه‌ن زیاتر له ئاستی پێویست كراوه‌یه و به‌رده‌وام سه‌یری ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن راسته‌وخۆ سه‌یری چاوتان نه‌كه‌ن.
2- هه‌ندێ كات له كاتی قسه كردن‌دا به‌شێك له ده‌موچاویان داده‌پۆشن.
3- كاتێك كه پرسیارێكیان لێده‌كرێت، به تووڕه‌یی لوت یان گوێیان ده‌خورێنن.
4- له كاتی قسه كردن‌دا جم و جوڵ‌ی زۆریان هه‌یه.
5- له‌كاتی قسه كردن‌دا هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵه‌كانیان بشارنه‌وه.
6- هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی گشتی قسه ده‌كه‌ن و چه‌ند جار گووته‌كانیان دووباره ده‌كه‌نه‌وه و به‌م كاره‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان رازی بكه‌ن.
7- هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك قسه بكه‌ن كه هه‌لی ئه‌وه‌تان بۆ نه‌ڕه‌خسێنن گووته‌كانیان شی بكه‌نه‌وه.
8- كاتێك كه ده‌تانه‌وێت سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ی كه گفتگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، پرسیارێكیان لێبكه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن بابه‌ته‌كه بگۆڕن.
9- ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له پرسیاره‌كه‌تان تێبگه‌ن، به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن كه گوایه پرسیاره‌كه‌تی نه‌بیستووه و به‌م شێوه‌یش كۆتایی به قسه‌كان دێنن.
10- ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵنیا بیت له‌وه‌ی كه درۆی پێ وتوویت، دوای چه‌ند رۆژ سه‌بارت به‌و بابه‌ته‌ی كه درۆی گووتووه، پرسیارێكی لێبكه تا چیرۆكێكی نوێت بۆ بگێڕێته‌وه.
11- ئه‌گه‌ر تۆزێك گومانت هه‌بێت له قسه‌كانی ، تاوانبارت ده‌كات به‌وه‌ی كه باوه‌ڕت پێی نییه و كۆتای به قسه‌كانی دێنێت.
12- كه‌سانی درۆزن زۆره بڵێن و رای خۆیان له‌باره‌ی هه‌موو شتێكه‌وه ده‌ڵێن.
13- درۆزنه‌كان زۆر كات كه‌سانێكن كه له ژیانی تایبه‌تی یان خێزانییاندا تووشی كێشه ده‌بن، كه‌واته سه‌رنجی قسه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه بده‌ن.
14- پێكه‌نینی ناوه‌خت له كاتی قسه كردن‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه.