که سایه‌تیت لا رێی زه‌نگی مۆبایله‌که‌ت
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌روونناسی ده‌ریان خستووه زۆر كه‌س باوه‌ڕی وایه ده‌نگی زه‌نگی ته‌له‌ٿون واته هاتنی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌ٿونییه، به‌ڵام له‌راستیدا وانییه به‌ڵكو چه‌ند كارێكی له‌وه گرنگتر ده‌گرێته‌وه هه‌ندێ راستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی له‌پشته‌وه‌یه.
به‌شتێكی نامۆی مه‌زانه كه هه‌ندێ جار زه‌نگی ته‌له‌ٿونه‌كه‌ی ده‌ستت كه‌سایه‌تییه‌كه‌ت ده‌رده‌خات كه ئایا دڵخۆشی به‌و زه‌نگه یان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر گوێت له‌ده‌نگی زه‌نگه‌كه بوو دیاره كه به‌گوێ بیستنی خه‌مناك ده‌بێت یان ده‌شڵه‌ژێیت‌و زۆر شتی تر.
زانایانی ده‌روونناسی ده‌ریانخستووه هه‌ڵگری مۆبایل ئه‌و زه‌نگانه‌ی له‌سه‌ریان داناوه پێناسه‌یه بۆ كه‌سێتی ئه‌و كه‌سه.
-زه‌نگی ئه‌سڵی سه‌ر مۆبایل – مانای وایه كه‌سێتییه‌كی كۆنه حه‌ز به‌گۆڕانكاری ناكات‌و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئیش‌و كاره‌كانیاندا به‌شێوه‌یه‌كی واقعییه.
-زه‌نگێك كه شێوه‌یه‌كی ئایینی بێت – مانای وایه كه‌سێتییه‌كه پابه‌نده بۆ نه‌ریت‌و خو ڕه‌وشته‌وه.
-زه‌نگه رۆمانسییه‌كان – كه‌سێتییه‌كی به‌هه‌سته كاریگه‌ری په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌سه‌ره.
-زه‌نگی پێكه‌نیناوی – واته كه‌سێتییه‌كی كۆمیدی‌و حه‌ز به‌پێكه‌ونین‌و گاڵته‌و گه‌پ ده‌كات.
-زه‌نگه ده‌گمه‌نه‌كان – واته كه‌سێتییه‌كی نه‌رگیزییه.
-زه‌نگه بیانییه‌كان – كه‌سێتییه‌كی كراوه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌ساندا.
-زه‌نگه‌كانی كه گۆرانییه – واته كه‌سێتییه‌كی به‌ده‌سه‌ڵات‌و سه‌پێنه‌ره‌و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵیدا توشی هیلاكی‌و گیر‌و گرٿت ده‌كات.
-ئه‌و زه‌نگانه‌ی به‌به‌رده‌وامی له‌گۆڕاندایه – واته كه‌سێتییه‌كی شپرزه‌و ناجێگره له‌ژیانیدا.
-زه‌نگه شێتۆكه‌كان – كه‌سێتییه‌كی گه‌نجانه‌و مێرد منداڵه‌و پێنه‌گه‌یشتووه حه‌ز ده‌كات سه‌نجی خه‌ڵك راكێشێت.
-زه‌نگی پارچه هۆنراوه – كه‌سێتییه‌كی رۆشنبیر‌و له‌سه‌رخۆو به‌ئاواته.