كه سایه تییه كه ت بزانه له‌رێگه‌ى گروپى خوێنه‌وه
كروبى خوينى
O كه سايه تييه كه ى بزانهزۆركات به‌هۆی گروپی خوێنه‌وه ده‌كرێت كه‌سایه‌تی ده‌ورووبه‌ره‌كانمان بخوێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كه‌ی بزانی خاوه‌نی گروپی خوێنی (
O) چ كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌یه زانیارییه‌كانی خواره‌وه بخوێنه‌وه.ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن گروپی خوێنی (
O)ن، كه‌سانێكی به زه‌وق و پڕجموجوڵن و تا راده‌یه‌ك ناسراون و به ئاسانD ده‌توانن به به‌رز و نزمییه‌كانی ژیاندا سه‌ركه‌ون.هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ بارودۆخی ژیانیان به‌ره‌و پێش بڕۆن، له كاتی پێویستدا كه‌سانێكی به توانا و دڵسۆزن ، ده‌توانن له به‌رامبه‌ری كێشه‌كاندا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌یاڵێكی گه‌وره‌ش بێت،خۆڕاگر بن و حه‌ز ده‌كه‌ن باش بژین و له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان چێژ وه‌رده‌گرن و زۆر خۆیان به پاره كۆ كردنه‌وه وه سه‌رقاڵ ناكه‌ن.
رقیان له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه و تا ئه‌و جێگه‌ی بۆیان بكرێت خۆیان دور ده‌گرن له تۆڵه سه‌ندنه‌وه هه‌بۆیه به كه‌سانێكی به‌ره‌حم ده‌ناسرێن.
رێگه‌ی ژیان كردن به باشی شاره‌زان و ده‌ڵێی به‌س بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خولقێندراون.
كروبى خوينى
B كه سايه تييه كه ى بزانهزۆركات به‌هۆی گروپی خوێنه‌وه ده‌كرێت كه‌سایه‌تی ده‌وروبه‌ره‌كانمان بخوێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كه‌ی بزانی گروپی خوێنی (B) چ كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌یه زانیارییه‌كانی خواره‌وه بخوێنه‌وه.
خاوه‌نه‌كانی گروپی خوێنی (
B) كه‌سانێكی قسه ره‌ق ، به توانا و زیره‌كن.به ساكاری هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و حه‌زیان له دوو روویی و ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ست كردن نییه هه‌ربۆیه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌یان وای كردووه كه كه‌سانی دڵناسك له‌گه‌ڵیان ناگونجێت.
ئه‌م كه‌سانه زۆربه‌ی كات له رووی ده‌روونییه‌وه پێگه‌یشتوون و هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌ورووبه‌ره‌كانیان كاریگه‌رنییه له‌سه‌ریان، بۆیه به‌لایانه‌وه قورسه رایان له‌باره‌ی كه‌سێك یاخود شتێكه‌وه بگۆڕن .
زۆر كات ئه‌و كه‌سانه بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌سته‌كانیان خۆیان وه‌كو كه‌سانێكی دڵره‌ق و تووڕه به ده‌ورووبه‌ره‌كانیان ده‌ناسێنن به‌ڵام له راستیدا كه‌سانێكی تێگه‌یشتوو و به ویژدانن و ئه‌گه‌ر بۆیان كرا تا پێیان بكرێت یارمه‌تی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێكات خۆپه‌ره‌ست ده‌بن و هه‌موو هه‌وڵیان بۆ سوودی خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا زاڵ‌بن پێیان ناخۆش نییه له هه‌موو كاتێكدا ئاغای خه‌ڵكی بن.
ناسینی كه‌سایه‌تی به‌هۆی گروپی خوێنه‌وه AB
زۆركات به هۆی گروپی خوێنه‌وه ده‌كرێت كه‌سایه‌تی ده‌وروو به‌ره‌كانمان بخوێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی بزانی خاوه‌نی گروپی خوێنی (AB) چ كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌یه زانیارییه‌كانی خواره‌وه بخوێنه‌وه.
شیكردنه‌وه كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گروپی خوێنیان (AB)یه كارێكی قورسه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی دڵناسكن و دیلی هه‌سته‌كانیانن،
هه‌ربۆیه وه‌كو كه‌سانێك دێنه به‌رچاو كه ناتوانن زوو بڕیار بده‌ن و له كاتێكدا له راستیدا وا نین.
ده‌روونیان هێمن نییه و زۆربه‌ی كات هه‌ڵسوكه‌تی چاوه‌ڕوان نه‌كراویان لێده‌بینرێت و له نێوانیاندا كه‌سانی به توانا كه‌م ده‌ست ده‌كه‌وێت.
هه‌نێكیان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان به خۆیان نییه هه‌میشه به دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێن كه پاڵپشتیان بێت و به‌رده‌وام گومانیان له تواناییه‌كانی خۆیان هه‌یه و شێوه‌یه‌ك له نیگه‌رانی و قڵقی ئازاریان ده‌دات و به هۆی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌رونیانه‌وه‌یان تووشی زیانی وه‌ها ده‌بن كه زه‌حمه‌تی چه‌ند ساڵه‌یان به فیڕۆ ده‌دات.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ، له ناخی ئه‌م كه‌سانه‌دا ، دوو كه‌سایه‌تی جیاواز و شاراوه هه‌یه.
هه‌ندێكات زۆر به زه‌وقن به‌ڵام هه‌ر كه كێشه‌یه‌ك هاته رێ‌یان وره‌ی خۆیان له ده‌ستده‌ده‌ن و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ته‌نیایی.
ئه‌م كه‌سانه زۆر زیره‌ك و به زه‌وقن، به‌ڵام به زه‌حمه‌ت ده‌توانن خۆیان له‌گه‌ڵ بارودۆخدا بگونجێنن.
له گه‌ڵ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌دا له هاورێیه‌تیدا سه‌ركه‌وتوون و ده‌زانن چۆن هاورێیه‌تیان بپارێزن.
كه‌سانێكی ده‌ست بڵاون و له یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی چێژ وه‌رده‌گرن و هه‌رگیز په‌شیمان نابنه‌وه له‌و كاره‌یان و به گشتی كه‌سانێكی میهره‌بانن.