له‌یه‌كه‌م دیداردا چۆن له‌كه‌سی به‌رامبه‌ر تێده‌گه‌یت؟
له‌دایكبووانی هه‌ریه‌ك له‌بورجه‌كان له‌یه‌كه‌م دیداردا جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌تیان هه‌یه، لێره‌دا جۆری ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه ده‌خرێت روو:
كاوڕ: زۆر به‌گه‌رموگوڕی له‌گه‌ڵتدا ده‌دوێن‌و ته‌وقه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، له‌كاتی قسه‌كردندا زۆر له‌سه‌رخۆ ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام هه‌ر پاش ماوه‌یه‌ك توڕه ده‌بن، ناتوانن سروشتی راسته‌قینه‌ی خۆیان بشارنه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانیانه هه‌ر ئه‌وه له‌ناو دڵیانه.
گا: به‌ساردو سڕێ ده‌دوێن‌و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌و ناسینه‌یان به‌لاوه گرنگ نه‌بێت كه له‌راستیدا وا نییه، كه‌سێكی له‌سه‌رخۆ ده‌رده‌كه‌ون، له‌كاتێكدا به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵشه‌و توڕه‌ن، به‌ڵام زۆر ده‌گمه‌نه له‌یه‌كه‌م دیداردا توڕه ببن، له‌یه‌كه‌م ناسیندا كه‌متر پێده‌كه‌نن، كه‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان لای ئه‌و كه‌سه ده‌رناخه‌ن كه تازه ده‌یناسن.
دوانه: زۆر ده‌جوڵێن‌و ناتوانن له‌یه‌ك جێگه‌دا خۆیان بگرن، زوو ئه‌و كه‌سه به‌جێده‌هێڵن كه تازه ناسیویانه، له‌یه‌كه‌م دیداردا زۆر قسه ده‌كه‌ن‌و گرنگ نییه كه‌سی به‌رامبه‌ر چۆن تێ‌یان ده‌گات، زۆر پرسیار ده‌كه‌ن‌و وه‌ڵامی خێرایان ده‌وێت، به‌زوویی له‌كه‌سی به‌رامبه‌ر تێده‌گه‌ن‌و له‌لای خۆیانه‌وه هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن.
قرژاڵ: هه‌ر له‌یه‌كه‌م ناسینه‌وه به‌قسه‌ی خۆش‌و گاڵته ئامێز ده‌ست پێده‌گه‌ن‌و نایانه‌وێ كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌جدی تێ‌یان بگات‌و حیساب بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بكات، كه‌سایه‌تییه‌كی له‌سه‌رخۆو ئارامیان هه‌یه‌و به‌زوویی له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر تێكه‌ڵ ده‌بن، زۆر زوو نهێنییه‌كانی خۆیان ده‌دركێنن كه ئه‌مه‌ش زۆرجار ده‌یانخاته هه‌ڵه‌وه.
شێر: وه‌ك كه‌سێكی بڕوابه‌خۆ بوو ده‌رده‌كه‌وێت‌و هه‌ر له‌یه‌كه‌م دیداره‌وه ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی كه‌سی به‌رامبه‌ر بكات، هه‌ندێ جار له‌خۆبایی ده‌رده‌كه‌ون‌و پێیان خۆشه رێنمایی بده‌ن به‌كه‌سی به‌رامبه‌ریان، كه‌مترین كات راستییه‌كان لای ئه‌و كه‌سه ده‌دركێنن كه تازه ده‌یناسن، ده‌یانه‌وێ وێنه‌یه‌كی جوانتر بۆخۆیان دروست بكه‌ن‌و نیشانی كه‌سی به‌رامبه‌ری بده‌ن.
فه‌ریك: هه‌ر له‌یه‌كه‌م دیداره‌وه وه‌ك كه‌سێكی سه‌رقاڵ‌و دوودڵ ده‌رده‌كه‌وێت، زۆر به‌كه‌می پێده‌كه‌نێت‌و حه‌ز ناكات كه‌سی به‌رامبه‌ر له‌شته تایبه‌ته‌كانی تێبگات، له‌كه‌م دیداردا گرنگی به‌جوانی‌و رێكپۆشی ده‌دات‌و كه‌سانی به‌رامبه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ن گوێ بۆ قسه‌كانی بگرن، به‌ئاسانی‌و به‌بێ ماندووبوونی زۆر له‌سروشتی كه‌سی به‌رامبه‌ر تێده‌گات.
ته‌رازوو: به‌گه‌رم‌و گوڕی قسه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كات‌و به‌توندی تۆقه ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه وایه له‌مێژه بتناسێت، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتیه‌وه ناچار ده‌بیت ببیته هاوڕێی، زۆر به‌ئاسانی كۆنترۆڵی ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات‌و ئه‌گه‌ر تازه‌ش چووبێته ناو كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌وه هه‌رخۆی كۆنترۆڵی گفتوگۆكان ده‌كات، گرنگه به‌لایانه‌وه وێنه‌یه‌كی جوان نیشانی ئه‌و كه‌سه بده‌ن كه تازه ده‌یناسن.
دووپشک: ئه‌وه‌نده به‌توندی ته‌وقه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات، تێناگه‌یت كه ئایا ئه‌مه رێزگرتنه یان لێ توڕه‌بوونه، به‌كه‌می پێده‌كه‌نێت‌و ده‌مووچاوی توڕه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌خێرایی‌و توڕه‌یی قسه ده‌كات‌و ده‌نگێكی به‌هێزی هه‌یه، كه قسه ده‌كات سه‌رت ده‌سوڕمێ له‌وه‌ی ئایا ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌راستییه یان گاڵته ده‌كات، مه‌به‌ستێتی كه‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌و شێوه‌یه لێی تێبگات.
كه‌وان: كه‌سێكی ساده‌یه‌و بێگوێدانه ده‌ورووبه‌ر به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌دوێت، راشكاوانه قسه ده‌كات كه هه‌ندێ جار ده‌بێته مایه‌ی برینداربوونت، به‌ده‌گمه‌ن سه‌یری چاوت ده‌كات‌و زۆر زه‌حمه‌ته له‌قسه‌یه‌ك په‌شیمان ببێته‌وه كه پێشتر كردوویه‌تی، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا كه یه‌كه‌مجار ده‌یناسیت لێی توڕه نابیت، چونكه وه‌ك كه‌سێكی پاكیزه ده‌رده‌كه‌وێت.
گیسك: زۆر زه‌حمه‌ته له‌یه‌كه‌م دیداردا كه‌سی به‌رامبه‌ر له‌كه‌سایه‌تی تێبگات، چونكه هه‌میشه به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌سایه‌تی خۆیانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، زۆر به‌هێمنی‌و له‌سه‌رخۆ ده‌دوێت، كه‌مترین قسه ده‌كه‌ن‌و پێیان خۆش نییه كه‌سی به‌رامبه‌ر له‌نهێنییه‌كانیان تێبگات، پێیان خۆشه هه‌میشه گوێگر بن‌و كه‌متر پرسیاریان لێبكرێت.
سه‌تڵ: زۆر به‌خێرایی نهێنییه‌كانی خۆی بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌دركێنێت كه تازه ده‌یناسێت، مه‌به‌ستێتی به‌زووترین كات له‌كه‌سایه‌تی كه‌سی به‌رامبه‌ر تێبگات، بۆیه زۆر پرسیار ده‌كات‌و زۆر ده‌ست وه‌رده‌داته باسه تایبه‌تییه‌كانیه‌وه، به‌زوویی خۆی ده‌كاته هاوڕێی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یناسێت.
نه‌هه‌نگ: كه‌سێكی زۆر هێورو له‌سه‌ر خۆیه‌و به‌ده‌گمه‌ن توڕه ده‌بێت‌و توڕه‌بوونه‌كه‌شی كه‌م ده‌خایه‌نێت، زۆر رێزی ئه‌و كه‌سه ده‌گرێت كه تازه ده‌یناسێت، گرنگی به‌قسه‌كانی ده‌دات‌و به‌ووردی گوێی لێده‌گرێت، نایه‌وێت ببێته هاوڕێی كه‌سێك تا به‌ته‌واوی لێی تێنه‌گات.