بایۆس(
BIOS)وشه‌ى بایۆس كورتكراوه‌ى (
Basic Input/Output System) واته سیستمى بنچینه‌یى بۆ (ادخال و اخراج), واته كۆمه‌ڵه زانیارییه‌كه كه‌وا كۆمپیوته‌ر له‌سه‌ره‌تاى كارپێكردنى جێبه‌جێ ده‌كات, كه ده‌ست به‌سه‌ر كارى هه‌موو به‌شه هاردوێرییه‌كانى كۆمپیوته‌ردا ده‌گرىَ وه‌كو (كیبۆرد, ماوس, مۆنیته‌ر, رِام, هارددیسك, فلۆڵى درایڤ....هتد) له‌رِوى چالاكى یاخود ناچالاكى هه‌ریه‌ك له‌و پارچانه ده‌پشكنێ و چێكیان ده‌كات، بایۆس شوێنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر مه‌زه‌ر بۆرد. ئه‌وه‌ى شایه‌نى باسه بایۆس به‌رهه‌مى كۆمپانیاى (Phoenix) یان (AMI)ه.كه‌واته له هه‌موو كۆمپیوته‌رێكى ئاسایی‌دا بایۆس دڵنیا ده‌بێت له پێكه‌وه كاركردنى هه‌موو پارچه‌كانى ناو كۆمپیوته‌ره‌كه.
بیگومان ئه‌مه پێناسه‌یه‌كى كورتى بایۆسه و هه‌وڵده‌ده‌م لێره‌دا زیاتر تیشك بخه‌مه سه‌ر یه‌كه به‌یه‌كه‌ى به‌شه‌كانى بایۆس و گرنگى هه‌ریه‌كه‌یان.
وه‌ك ده‌زانین هه‌موو كۆمپیوته‌رێك چاره‌سه‌ركه‌رێكى بچووك "
Microprocessor"ى هه‌یه له‌به‌شى سه‌ره‌كى چاره‌سه‌ركردنیدا واته "CPU" كه كورتكراوه‌ى "Central Processing Unit" ئه‌م پرۆسێسه‌ره بچووكه بریتییه له ئامێرسازى واته هاردوێر, و بۆ كاركردنى هه‌موو هاردوێرێك پێویستى به‌هانده‌رێك هه‌یه كه فه‌رمانى ڵێبدات ئه‌م هانده‌ره‌ش پێى ده‌وترىَ سۆفت وێر.كارى بایۆس چییه؟
له رِاستیدا بایۆس چه‌ند كارێكى هه‌یه گرنگترینیان بریتییه له باركردن "
Loading"ى سیستمى كارپێكردن "Operation System" و ئاماده‌كردنى بۆ كاركردن. چونكه پرۆسێسه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كاربكات پێویستى به پرۆگرامێك هه‌یه كه فه‌رمانى پێبكات, وه ئه‌م فه‌رمانه له‌سیستمى كارپێكردنه‌وه بۆى نایه‌ت چونكه شوێنه‌كه‌ى له‌سه‌ر هارددیسكه و جارىَ ده‌ستى پێى ناگات, له‌به‌ر ئه‌م هۆیه چه‌ند فه‌رمانێكى بایۆسه‌وه پێده‌گات. جگه له‌مه بایۆس هه‌ڵده‌ستێت به به‌رِێوه‌بردنى چه‌ند كردارێك بۆ رِێكخستنى كارى هارددرایڤه‌كان, كاتژمێره‌كان....هتد.بایۆس له‌سه‌ر مه‌زه‌ر بۆردى كۆمپیوته‌ردایه‌و هه‌ندێكجار پارچه‌یه‌كى جیاوازى خۆى هه‌یه وه‌ك "
ROM" وایه.كاتێك كۆمپیوته‌ر به‌كارده‌خه‌ین بایۆس چه‌ند كردارێك ئه‌نجام ده‌دات ئه‌م ریزبه‌ندى ئه‌و كارانه‌یه:
1. چێك كردنى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له‌برِێكى كه‌مى (64بایت)ى رِامدان و دانراون له‌ڵارچه‌ى "
Complementary Metal Oxide Semiconductor" كه كورتكراوه‌كه‌ى "CMOS" ئه‌ركى سیمۆس پێدانى زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه و هه‌ر گۆرِانكارییه‌ك له سیستمه‌كه‌دا هه‌بێت دیارى ده‌كات..2. كارپێكردنى "
Interrupt Handlers" كه پارچه‌یه‌كى بچووكى سۆفت وێره و وه‌ك وه‌رِگێرِێك كارده‌كات له‌نێوان پارچه هاردوێره‌كان و سیستمى كارپێكردندا, بۆ نمونه كه كلیك له‌سه‌ر دوگمه‌یه‌كى كیبۆرده‌كه ده‌كه‌یت ئه‌وا سیگناڵێكى كاره‌بایى ئه دوگمه‌یه ده‌نێرێت بۆ "Hardware"ى كیبۆرده‌كه بۆ گۆرِینى بۆ سیگناڵى ئه‌لكترۆنى كه تواناى خوێندنه‌وه‌ى هه‌بێت و سى پى ی‌و"CPU" به‌سیستمى كارپێكردن ده‌ڵێت كه‌چى بكات. له‌هه‌مان كاتدا بایۆس بزوێنه‌رى ئامێره‌كان "Device Driver" ده‌خاته‌كار كه ئه‌مانه‌ش بریتین له هه‌ندێك سۆفت وێر كه هاردوێره‌كان پێناسه ده‌كه‌ن و بایۆس كۆپییه‌كى زانیارییه‌كانیان ده‌پارێزێت له‌رِامدا بۆ خێرایى كاركردن.3. ده‌ست پێكردنى چوونه ناو پرۆگرامه‌كان و به‌رِێوه‌بردنى سورِى وزه‌ى كاره‌با له ده‌زگاكاندا.
4. تاقیكردنه‌وه و تێست كردنى "
POST" له‌كاتى به‌كارخستنى كۆمپیوته‌ر كه كورتكراوه‌ى"Power-on Self-Test" بۆ هه‌موو هاردوێره‌كان بۆ دڵنیابوون له دروستى كاركردنیان.5. نیشاندانى سیفاته‌كانى سیستمى كۆمپیوته‌ره‌كه وه‌ك رِام و خێرایى پرۆسێسه‌رو ...هتد.
6. دیاریكردنى ئه‌و به‌شانه‌ى كه‌ده‌توانن "
Booting" بكه‌ن پاشان ده‌ستپێكردنى "Booting" تیایاندا و چالاك كردنى بایۆسى هه‌موو ئه‌و پارچانه‌ى كه بایۆسى تایبه‌ت به خۆیانیان هه‌یه وه‌ك گرافیك كارت و "SCSI" كه بریتییه له‌كردارى خۆرِێكخستنه‌وه.7. ده‌ستكردن به زنجیره كردارى "
Booting" له‌گه‌ڵ به‌كارخستنى كۆمپایوته‌ردا. یه‌كه‌م كار له‌كاره‌كانى بایۆس له‌زۆر كۆمپیوته‌ردا نیشاندانى زانیارى تایبه‌ت به‌كۆمپیوته‌ره, وه‌ك برِى یادگاى به‌كارهاتوو له كۆمپیوته‌ر و جۆرى هارددیسك و ......هتد.ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌لایه‌ن بایۆس له‌كاتى تێستى "
POST"دا به‌دى بكرێت ئه‌وا له‌سه‌ر شاشه‌كه بۆت ده‌نووسرێت و زۆربه‌ى ئه‌و هه‌لاَنه‌ى له‌لایه‌ن بایۆسه‌وه به‌دى ده‌كرێت بریتییه له كێشه‌ى هاوردوێر. به‌گشتى ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن بایۆس نیشان ده‌درێن ده‌رباره‌ى ئه‌م پارچانه‌ى خواره‌وه‌ن:1. پرۆسێسه‌ر"
processor".2. فلۆڵى درایڤ و هارددرایڤ.
3. یادگا"
Memory".4. پاكسازى بایۆس و به‌روار.
5. شاشه"
Display".وه‌ك له‌پێشتر باسمكرد چۆن بایۆس ده‌گه‌رِێت به‌ناوچه‌ند زانیارییه‌كدا, ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌و زانیارییانه بگۆرِیت واته زانیارییه‌كانى ناو سیمۆس"
CMOS" ئه‌وا ده‌بێت له‌كاتى " Booting "دا په‌نجه له‌سه‌ر "Delete" یاخود "F2" دابگریت بۆ ئه‌وه‌ى بمنخاته نوا لیستى بایۆسه‌وه بۆ گۆرِانكارى.ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت كه زۆرجار له‌به‌شى خواره‌وه‌ى بایۆسدا رێنمایى به‌كارهێنان و گۆرِانكارى له‌به‌شه‌كاندا رِونكراوه‌ته‌وه چونكه كاتێك ده‌چینه ناو هه‌ر به‌شێكى بایۆس كۆمه‌ڵێك هه‌ڵبژاردنى تێدایه هه‌ندێكیان ستانداردن و له‌هه‌موو بایۆسێكدا هه‌ن و هه‌ندێكیشیان پشت ده‌به‌ستن به‌جۆرى بایۆسه‌كه, وه‌ك:
1. "
Date/System Time" بۆ دیارىكردنى كات و به‌روار.2. "
Boot Sequence" بۆ دیاریكردنى ریچكه‌ى باركردنى سیستمى كارپێكردن.3."
Plug & Play" بۆ له‌خۆوه ناسینه‌وه‌ى هاردوێره‌كان ده‌بێت به‌رده‌وام له‌سه‌ر "Yes" بێت.4. "
Mouse and Keyboard" بۆ دیاریكردنى كاركردنى ژماره‌كانى سه‌ر كیبۆرد و كاركردنى كیبۆرد و هه‌روه‌ها ناسینه‌وه‌ى ماوس.5. "
Security" بۆ دانان و گۆرِینى پاسۆرد.6. "
Exit" بۆ چوونه ده‌ره‌وه له ده‌ستكارى كردن و "Setup" كردنى بایۆس.ماوه‌ته‌وه بڵێم ده‌بێت زۆر به‌ئاگابین له‌كاتى گۆرِینى تایبه‌تمه‌ندى له‌ناو "
Setup"ى بایۆس چونكه ئه‌نجامدانى هه‌ر كردارێكى هه‌ڵه له‌وانه‌یه ببێته هۆى تێكدانى بایۆس.هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین له‌پاش هه‌رگۆرِانكارییه‌ك ده‌بێت "
Save Changes" هه‌ڵبژێرین به‌م شێوه‌یه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت "Restart" ده‌كات بۆ ته‌واو كردنى ئه‌م گۆرِانكارییانه.