رِه‌نگه‌كان و خوێندنه‌وه‌ى ده‌روونى مـرۆڤ
1- سـوورو زه‌رد: نیشانه‌ى توانایه‌كى زۆرى كاركردن و سه‌یركردنى ئاینده‌یه به‌چاوێكى گه‌شبینانه.
2- سـوورو سـه‌وز: نیشانه‌ى ئه‌نجام دانى كاره مه‌زن و گرنگه‌كانه‌و ماناى سه‌لماندنى خودى مرۆڤ خۆیه‌تى.
3- سـووروخـاكى :نیشانه‌ى رِه‌وشتێكى هه‌وایى گۆرِاوى هه‌ڵچووه‌و ماناى ئاره‌زووى سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر كه‌سانى دیكه‌دا.
4- سوور‌و شین : نیشانه‌ى چـالاكى و نیه‌تى باشه له یارمه‌تى دان و تێگه‌یشتنى خه‌ڵكانى دیكه‌دا.
5- سوور‌و بنه‌وشه‌یى : له‌لایه‌كه‌وه نیشانه‌ى نه‌رم ونیانى و قسه خۆشى یه‌و له‌لایه‌كى دیكه‌وه ماناى فێڵ و زیره‌كى هه‌وڵدانه بۆ به‌دى هێنانى سه‌ركه‌وتن به‌شێوازه رِامیارى یه‌كان.
6- زه‌ردو سوور :ماناى به‌رده‌وام هه‌ست كردنه به پێویستى دروست كردنى په‌یوه‌ندى یه نوێكان و هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ى پرۆژه نوێكانه.
7- زه‌ردو خاكى : نیشانه‌ى قبوڵ كردنى هه‌موو شتێكى نوێیه له‌گه‌لڕ دووباره كردنه‌وه‌ى یادگارى یه نوێكان.
8- زه‌ردو شین : نیشانه‌ى هه‌ولڕ دانه بۆ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى هه‌ست و سۆز له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى دڵنیایى كه ببێته هۆى سه‌ركه‌وتن به‌به‌رده‌وامى.
9- زه‌ردو بنه‌وشـه‌یى : نیشانه‌ى خــــه‌ون بینین و خــــه‌یاڵ كـــردنه‌وه‌یه.
10- زه‌ردو رِه‌ش : نیشانه‌ى شاردنه‌وه‌ى هه‌ست و سۆز‌و ئاره‌زوویه‌كى زۆره له‌به‌ره‌و پێشه‌وه چوون له‌گه‌لڕ ژیاندا كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى هێزو توانا‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى حه‌زو ئاره‌زووه بۆ پاراستنى نامووس و ئابرِوو..
11- سه‌وزو سوور:نیشانه‌ى به‌گران خۆگونجاندنه له‌گه‌لڕجیهانى ده‌ره‌وه‌تدا،به‌ڵام به‌رهه‌مى چالاكیت زۆره.
12- سه‌وزو زه‌رد : تۆ هیچ شتێكت به‌دلڕ نى یه، چونكه زیاده رِۆیى ده‌كه‌یت له نرخاندنى خۆتدا..
13- سه‌وزو خاكى : بیر‌و باوه‌رِت به‌خۆت نى یه خۆت واده‌رده‌خه‌یت كه كه‌سێتیت به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و باوه‌رِ به‌خۆنه‌بوونه بشاریته‌وه..
14- سـه‌وزو شـین : خۆتت خۆش ده‌وێت وده‌ته‌وێت هه‌موو كه‌سێك خۆشى بووێیت..
15- سه‌وزو بنه‌وشه‌یى : برِوات به‌خۆت نى یه‌و خۆت واده‌رده‌خه‌یت كه‌له‌گه‌لڕ بیرورِاى كه‌سانى دیكه‌دا كۆكیت له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا كه بیرورِاى ئه‌و كه‌سانه‌ت به‌دلڕ نى یه..
16- سه‌وزو رِه‌ش: تۆ زۆر كه‌له‌رِه‌قیت و ته‌نها برِوات به‌بیرورِا تایبه‌تیه‌كانى خۆت هه‌یه..
17- شین و سوور : هه‌وڵى په‌یوه‌ست بوون ده‌ده‌یت به ناشیرین‌ترین هه‌ست و سۆزه زۆره‌كانته‌وه..
18- شین و زه‌رد : زۆر به‌جه‌رگیت بۆ ئه‌و بیرورِایانه‌ى كه خۆت برِوات پێیانه..
19- شین و سه‌وز : توَ مه‌یلى بیركردنه‌وه‌ى هێمنانه‌ت هه‌یه..
20- شین و خاكى : تۆ حه‌زت له گۆشه‌گیرى و دووره په‌رێزى هه‌یه..
21- شین و بنه‌وشه‌یى : تۆ حه‌زت له خه‌یاڵ كردنه‌وه‌یه، هه‌ست و سۆزت به‌تینه، به‌لاَم ناجیگیرو گۆرِاویت و خۆت به‌یه‌ك شته‌وه نابه‌ستیته‌وه....