چه ند هۆیه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌شه‌رمنن!
شه‌رمنی حاله تێكه، زۆربه‌ی گه نج و تازه پێگه یشتوان وه له وانه یه گه وره كانیش به ده ستیه وه بنالێنن، هه‌ندێگ كه‌س ده لێن كه شه رمنی حاله تێكی باشه و پێویسته تا راده‌یه‌ك شه‌رمن بین، به لام زۆربه ی هه‌ره زۆری خه‌لك نایانه‌وێت شه‌رمن بن وه هه ندێ جار له وانه‌یه ئه‌م شه‌رمنیه ببێته كێشه له رێگای پێشكه وتنی مرۆڤ دا، هه‌ر كه‌سێك كه فكر بكات كه شه رمنه، پێویسته بزانێت كه :-
A
:- به‌ته‌نیا شه‌رمن نیه له كۆمه‌لگا دا، مرۆڤی شه رمن زۆرن.B
:- شه رمنی حاله‌ته نه‌ك نه‌خۆشی، وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش بێویستی به پشتگیری و چاره‌سه‌ری ده رونی هه‌یه، له‌كۆمه‌لگا دا.c
:- بوونی خۆ ویستنێكی به هێز(الاراده القویه) له سه‌ر هه‌موو باره ناسروشتیه كاندا زال بیت.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سانی شه‌رمن بتوانن له ناو كۆمه لگا دا بژین و شه رمنیان له لا نه مێنێت،پێویسته ئه م خالانه به هه ند وه ر بگرن :-
1.خۆت رۆشنبیر بكه،چونكه رۆشنبیری كلیلی كردنه وه ی ده رگای كۆمه لایه تی یه .
2.له كۆر و كۆبونه وه كاندا وه له گه ل هاورێكانت دا باسی تایبه تمه ندیه كانی خۆت بكه، وه هه ر شتێك كه لێی نازانیت خۆت لێ دور بخه ره وه .
3.به هه ر چۆنێك بێت راو سه رنجی خۆت ده ر ببڕه، مه ترسه ئه گه ر له هزری خۆت پشت راستیش نه بیت، چونكه هیچ هزرێك نیه كه 100% راست و دروست بن .
4.هه ول بده هه موو كاتێك له هزر كردنی خۆت دا ئازاد بیت، وه چاوه روانی ده ورووبه رت مه به له له جیاتی تۆ قسه بكه ن.
5.وا دابنێ كه تۆ له هه موو كه سێك زانا‌و زیره ك تری و تۆ هزری خۆت پێشانی خه لك ده ده یت، ئه گه ر وا ده ر نه كه وێت ئه وا كۆبونه وه بكه و سود له هزری به رامبه ر وه ربگره .
6.ده بێت هه ر ده م سینگت بۆ ڕه خنه كرتن كراوه بێت، وه خۆ راگربه له به رامبه ر خه لكی تر و خۆت فێری وه لام دانه وه ی له سه ر خۆ و رێزگرتن بكه، وه ئه م ووشانه به كار بهێنه (من ئه مه م نه بیستیه، ئه مه كاری من نیه، من نامه وێت قسه ی له سه ربكه م)، (من ده مه وێت زیاتر گوێت لێ رابگرم، بۆ ئه وه ی زیاتر سود له بینینه كانت وه ربگرم) .... هتد .
7.سه یری كه سانی تر بكه بزانه چۆن قسه ده كه ن چۆن ده ربرین له قسه كانیان ده كه ن، ئه وه ی له توانات دابێت گوێرایه لێكی باش بیت،به گرنگیه وه كوێ له قسه كان بگره.
8.بابه ته كان له شێوه ی سروشتی گه وره تر مه كه ،واته زۆر مه چوره ناو هزرێ خه یال، بابه ته كان به یاسانی وه ربگره .فشه ت به و شتانه بێت .
9.خۆت گۆشه گیرمه كه و بۆ ماوه یه كی درێژ به ته نیا مه ژی، چونكه گۆشه گیری و به ژداری نه كردن له كۆبونه وه كان دا مرۆڤ شه رمن تر ده بێت .
10.پێش ئه وه ی به ژداری له كۆبونه وه كان بكه یت، بابه تی كۆبونه وه كه له گه ل خۆت باس بكه و بۆ خۆت دابنێ كه چ ده لێیت وه چۆن ده ر برین له هزری خۆت ده كه یت .
11.هه موو كاتێك پرسیار دابنێ وه پرسیار له خۆت بكه، وه پاشان له پرسیاری دروست بگه رێ، چونكه كه سی به رامبه ر مافی هه یه هه رچی پرسیارێك كه هه یه له تۆ بكات .
12.ده بێت هۆكاری سه ره كیت قاییلكردن بێت، نه ك رازی بون و چه پله لێدان .
13.خۆت فێر بكه كه مه‌رد بیت له ده ر برینی بابه ته‌كان .
ده بێت هه موو كاتێك راهێنان بكه ی له‌م خالانه ی سه ره وه دا .
وه له بیترتان نه‌چێت كه شه رمنی له هه ندێك حاله‌تی تایبه ت دا جوانی و رێزگرتنه .
هیوادارم ئه‌م خالانه‌ی كه رون كراوه‌ته‌وه ببێته جێگه‌ی سودی هه‌موو كه‌سه شه‌رمنه‌كان وبتوانن به سه‌ر خۆیاندا زال بن.