چۆن متمانه به خۆ بوون
متمانه به‌ده‌ست ده‌هێنرێت و به‌ره‌وپێش ده‌برێت، شتێك نییه له‌گه‌ڵ له‌دایك بوونی مرۆڤدا بێته دی، ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆ ده‌یانبینیت و وا هه‌ست ده‌كه‌یت زۆر متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه و به‌سه‌ر دڵه‌ڕاوكێكانیاندا زاڵ ده‌بن، له هیچ كات و شوێنێكدا له مامه‌ڵه‌كردنیاندا تووشی كۆسپ و ته‌گه‌ر نابن، ئه‌وانه كه‌سانێكن ته‌واوی متمانه به‌خۆبوونیان به‌ده‌ستهێناوه.
متمانه به خۆنه‌بوون:
وشه‌ی (كه‌م و كورت) یان متمانه به خۆنه‌بوون چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئێمه زۆر كات ئه‌م وشه‌یه ده‌ڵێینه‌وه، یا له كه‌سانی ده‌وروبه‌رمانه‌وه گوێبیستی ده‌بین ئه‌وه دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه پێویستیان به متمانه به‌خۆبوون هه‌یه؟..!
متمانه به خۆنه‌بوون زنجیره‌یه‌كی پێكه‌وه گرێدراوه و ده‌ست پێده‌كات به:
یه‌كه‌م: متمانه به خۆنه‌بوون.
دووه‌م: بڕوا بوون و هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه‌سانی تر بێتوانایی و لاوازییه‌كانت ده‌بینن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی:
سێیه‌م: دڵه‌ڕاوكێ، له ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌سته و كارلێككردن له‌گه‌ڵیدا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كرده‌وه و ڕه‌ٿتاری خراپ و لاواز ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌مه ته‌نها كار له كه‌سایه‌تی و ئوسلوبت ناكات، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی:
چواره‌م: هه‌ست به شه‌رمنی كردن، ئه‌م هه‌سته‌ش جارێكی تر بۆ خاڵی سه‌ره‌تا و ده‌ستپێكت ده‌باته‌وه.. كه بریتییه له متمانه به‌خۆنه‌بوون، به‌م شێوه‌یه به‌هۆی ئه‌و هه‌سته سلبیه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به خۆت و تواناكانت هه‌ته، ژیانی خۆت تێك ده‌ده‌یت وێرانی ده‌كه‌یت.
به‌ڵام خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئایا تۆ بڕیارتداوه واز بێنیت له خۆبه‌ستنه‌وه و خووگرتن به‌و بیروبۆچوونه خراپ و سلبییانه‌وه، كه خۆی له‌خۆیدا له‌ناوبه‌ر و كوژه‌رێكی له‌سه‌رخۆی توانا و پاڵنه‌ره‌كانته ؟
ئه‌گه‌ر بڕیارت داوه واز له‌خۆئازاردان و له‌ناوبردنی خۆت بهێنیت، ئه‌وا له هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست پێبكه:
دیاریكردنی سه‌رچاوه‌ی گرٿت وكێشه‌كه:
ئه‌و هه‌سته له كوێدا خۆی حه‌شارو مه‌ڵاس داوه؟ ئایا به‌هۆی ڕووداوێكی په‌یدابووی سه‌رده‌می منداڵییه‌وه‌یه، وه‌ك ئیحراج بوون و گاڵته‌كردن به تواناكانی خۆم و به‌راوردكرنی خۆم به‌كه‌سانی تر؟ یان به‌هۆی شكست هێنانمه‌وه‌یه له به‌جێهێنانی كارێكدا وه‌كو خوێندن بۆ نموونه؟ یا یه‌كێك له مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌رانی كاره‌كه‌م به‌شێوه‌ی برینداركارانه له‌به‌رچاوی هاوڕێكام ڕه‌خنه‌ی لێگرتووم؟ ئایا هاوڕێ و خزم و كه‌سوكار ڕۆڵیان هه‌یه له زیادكردنی ئازاره‌كانم؟ ئایا ئه‌و كاریگه‌رییه تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر ماوه و به‌رده‌وامه؟؟....
پرسیار گه‌لێكی زۆره و هه‌وڵبده له خۆت بپرسه و بگه به چاره‌سه‌ر.. له‌گه‌ڵ خۆتدا ڕاستگۆ و بێ پێچ و په‌نابه.. هه‌وڵ مه‌ده هه‌ڵه‌كانت بخه‌یته ئه‌ستۆی كه‌سانی تر، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته ڕه‌گ و ڕیشاڵی ڕاسته‌قینه‌ی كێشه و گرٿته‌كان و بتوانیت چاره‌سه‌ریان بكه‌یت، هه‌وڵبده بیروبۆچوونه‌كانت ڕێك بخه‌یت، په‌ڕه و پێنووس بێنه و هه‌موو ئه‌و شتانه بنووسه كه پێت وایه ڕۆڵ و كاریگه‌رییان هه‌یه له دروستكردنی گرٿتی متمانه به‌خۆنه‌بوونت، ٿاكته‌ره سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كان ده‌ستنیشان بكه كه بوونه‌ته هۆی گه‌وره و ئاڵۆزكردنی گرٿته‌كه.
دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر:
پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتیته سه‌رچاوه‌ی گرٿته‌كه..ده‌ست بكه به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر.. ته‌نها به دۆزینه‌وه و دیاریكردنی گرٿته‌كه، چاره‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت و په‌یدا ده‌بێت... له شوێنێكی هێمن و ئارام دابنیشه و له‌گه‌ڵ خۆت گٿتۆگۆ بكه و بدوێ، هه‌وڵی ڕێكخستنی بیره‌كانت بده... ئه‌و شته چییه كه ده‌بێته هۆی زاڵبوونم به‌سه‌ر ترس و دڵه‌ڕاوكێكانمدا و متمانه به‌خۆبوونم بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر هاوڕێ و خزم و كه‌سوكار لایه‌ن و ٿاكته‌ری سه‌ره‌كی له ده‌ستدانی متمانه‌تن، هه‌وڵبده هه‌ستكردن به ئازار و ناڕه‌حه‌تی و كه‌ساسی ڕابگری و وه‌لای بنێیت، ئه‌مه نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ستان و هه‌ڵوێسته كردنه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی له حاڵی ئێستادا هیچ سوودت پێناگه‌یه‌نێت، بگره ده‌بێته هۆی ڕووخانی متمانه و ڕاگرتنی توانا‌و هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانت بۆ ڕزگاربوون له بێ متمانه‌یی.
قه‌ناعه‌ت به خۆت بكه و ئه‌مه دووباره بكه‌ره‌وه:
- ماٿی خۆمه، متمانه‌ی ته‌واو به خۆم و تواناكانم به‌ده‌ست بێنم.
- ماٿی خۆمه، خۆم له‌و لایه‌نه سلبییه‌ی ژیانم ڕزگار بكه‌م.
متمانه به‌خۆبوونت له بیروباوه‌ڕتدا ده‌رده‌كه‌وێت:
سه‌ره‌تا هه‌وڵبده قسه‌یه‌ك نه‌كه‌یت و وشانێك ده‌رنه‌بڕیت كه ببێته هۆی وێرانكردن و له‌ناوبردنی متمانه به‌خۆبوونت، چونكه متمانه به‌خۆبوون بیرێكه له ڕێی ده‌ماغه‌وه دروستی ده‌كه‌یت، جا ئه‌و بیره‌ی تۆ دروستی ده‌كه‌یت هه‌رچوَنێك بێت (خراپ یان باش)، تۆ ده‌توانیت بیگۆڕیت و دایبڕێژیته‌وه به پێی بیروباوه‌ڕ و قه‌ناعه‌تی خۆت، له‌به‌رئه‌وه ده‌سته‌واژه و ٿیكرێك دروست بكه كه به‌هێز و پته‌وت بكات به متمانه به‌خۆبوون و هه‌وڵیش بده له مێشكتدا بیچێنیت و تۆوی بكه‌یت.
هه‌میشه وه‌ك كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو و متمانه‌دار سه‌یری خۆت بكه و زۆر گوێبیستی قسه‌كانی خۆت به، هه‌موو ئه‌و وشانه‌ش بخه‌لاوه كه ده‌بنه هۆی شكست و ڕووخان، به‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی مه‌عنه‌وی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆته، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆ به‌خته‌وه‌ركردن بده.. ڕابووردوو به هه‌موو شكسته‌كانیه‌وه ٿه‌رامۆش بكه، توانای لێبووردنت هه‌یه و به‌خشنده و لێبورده به به‌رانبه‌ر كه‌سوكار وخزم و دۆست و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه خراپه‌یان ده‌رهه‌ق كردوویت، چونكه تۆ به‌رپرس نیت له نه‌ٿامی و لاوازی مرۆییان.
به ته‌واوی دوور بكه‌وه‌ره‌وه له به‌راوردكردن، ڕێگه به‌خۆت مه‌ده ئه‌گه‌ر ته‌نها به قسه‌كردنیش بێت، خۆت به‌راورد بكه‌یت به‌كه‌سانی تر.. بۆ ئه‌وه‌ی متمانه به‌خۆبوونت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت، ئه‌وه‌شت له‌یاد بێت كه هیچ ئاده‌میزادێك نییه له هه‌موو شتێك‌دا بلیمه‌ت و عه‌بقه‌ری بێت، ته‌نها پشت به داهێنانه‌كانی خۆت و ئه‌و شتانه ببه‌سته كه به دیارترینیان ئاشنایت، هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی ئاره‌زوو و ئاواته كه‌سی و تایبه‌تییه‌كانی خۆت بده، وه‌ك ئاكامێكیش بۆ ئه‌وه، هه‌وڵ بده به‌وشێوه بیت كه‌خۆت ده‌ته‌وێت، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌سانی تر ده‌یانه‌وێت، زۆر گرنگه له‌باره‌ی كه‌سانی تره‌وه بخوێنیته‌وه و بزانیت چۆن عه‌زیمه‌تداری و ئیراده به‌هێزیان به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئه‌و شتانه‌ی بردوون كه ویستوویانه، بۆ نموونه بڕۆ ژیاننامه و شێوازی مامه‌ڵه‌ی باشترین كه‌س بخوێنه‌ره‌وه كه بریتییه له پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) و هاوه‌ڵانی به‌ڕێزی (ڕه‌زای خوایان لێبێت)، له ڕاستیدا جوانترین و باشترین نموونه‌ن له خۆڕاگری و ئارامگری و تێكۆشان له‌پێناو به‌دێهێنانی ئامانجێكی به‌رز وپیرۆزدا، كه ئه‌ویش به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوی خودا و بڵاوكردنه‌وه‌ی دینه‌كه‌یه‌تی.
بانكی یاد (الذاكرة):
نه‌بوونی متمانه به‌خۆبوونێكی زیاد له حه‌د، ڕاسته‌خۆ په‌لكێشمان ده‌كات بۆ یادێكی ناڕێك، چونكه عه‌قڵ وه‌ك بانكێك وه‌هایه، ڕۆژانه تۆ بیر و ٿیكری تازه‌ی تێدا خه‌زن ده‌كه‌یت، ئه‌و بیرانه‌ش گه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌بنه یاد بۆت.. كاتێك ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌ك ده‌بیته‌وه یان ده‌ته‌وێت گرٿتێك چاره‌سه‌ر بكه‌یت، پرس به بانكی یادت ده‌كه‌یت: ئایا من چی ده‌زانم سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه؟.. ئه‌ویش ئۆتۆماتیكیكی چه‌ندین زانیاری جۆراوجۆرت پێده‌به‌خشێت كه په‌یوه‌ستن به هه‌ڵوێستی داواكراوه‌وه.. له‌لایه‌كی تریشه‌وه خه‌زنكراوه‌كانی یاد، كه‌ره‌سته‌ی خاون بۆ بیره تازه‌كانت.. واته كاتێك ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێك ده‌بیته‌وه.. گران و قورس..بیر له سه‌ركه‌وتن بكه‌ره‌وه.. بیر له شكست مه‌كه‌ره‌وه، پشت به بیره ئیجابییه‌كان ببه‌سته، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی له‌وه‌و پێش تێیدا سه‌ركه‌وتنت به‌ده‌ستهێناوه... هیچ كات مه‌ڵێ: شكست دێنم وه‌ك چۆن له ٿڵانه كار‌و هه‌ڵوێستدا شكستم هێنا... به‌ڵێ من شكست ده‌هێنم... به‌م شێوه‌یه بیره سلبییه‌كان دزه ده‌كه‌ن بۆ بانكی زاكیره‌ت و ده‌بنه به‌شێك له كه‌ره‌سته‌ی خاو بۆ بیره‌كانت.
كاتێك ده‌چیته به‌رابه‌ری و ڕكه‌به‌ریكردن له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا، بڵێ: من توانای ئه‌وه‌م هه‌یه ببمه باشترین كه‌س، قه‌ت مه‌ڵێ: من شیاو وئاماده‌نیم بۆ ئه‌و كاره. بیری (سه‌ركه‌وتوو ئه‌بم له داهاتوودا) بكه‌ره بیری سه‌ره‌كی و باو له پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌تدا، بیركردنه‌وه له سه‌ركه‌وتن مێشكت (العقل) ئاماده ده‌كات بۆ داڕشتنی نه‌خشه و پلانێك كه سه‌ركه‌وتنی لێ به‌رهه‌م بێت، به‌ڵام بیركردنه‌وه له شكست مێشكت (العقل) ئاماده ده‌كات بۆ داڕشتنی نه‌خشه و پلانێك كه شكستی لێ به‌رهه‌م بێت.
له‌به‌رئه‌وه سووربه له‌سه‌ر دانان وخه‌زنكردنی بیری ئیجابی له‌بانكی یاددا، هه‌میشه هه‌وڵبده له بیره‌كانتدا شتی ئیجابی به‌رهه‌م بێنیت، ڕێگه مه‌ده به بیره سلبییه‌كانت له بانكی یاددا شوێن وپێگه‌یان هه‌بێت.
هۆكاره‌كانی زیادبوونی متمانه به‌خۆبوون:
- كاتێك ئامانجێك داده‌نێین (ئامانجه‌كان هه‌رچۆنێك بێت و چه‌ندێكیش بچووك بێت) و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، متمانه‌مان به‌خۆمان زیاد ده‌بێت، جا چ له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی و تایبه‌تی بێت، یان له‌سه‌ر ئاستی كار و له مه‌یداندا بێت.
- به‌رپرسیارییه‌تی له ئه‌ستۆ بگره، چونكه ده‌بێته هۆی هه‌ستكردنت به گرنگی خۆت.. بڕۆ پێش و هیچ مه‌ترسه.. به‌سه‌ر ترس‌دا زاڵ به له هه‌ر شوێن و كاتێكدا په‌یدا بوو.. ئه‌و كارانه ئه‌نجام بده كه لێیان ده‌ترسیت، ترس بۆ خۆی ده‌ڕه‌وێته‌وه و ون ده‌بێت.. كه‌سێكی گورجوگۆڵ وچالاك به.. خۆت به كاروباری جۆراوجۆره‌وه سه‌رقاڵ بكه.. ئیش وكار به‌كاربهێنه بۆ چاره‌سه‌ر و له‌ناوبردنی ترس.. ئه‌وكات متمانه‌یه‌كی زۆر به‌ده‌ست دێنیت.
- به‌ره‌به‌یانی هه‌مووڕۆژێك له گه‌ڵ خۆتدا بدوێ و قسه بكه به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی.. به گه‌شبینی و ڕووخۆشی و زه‌رده‌خه‌نه‌وه ڕۆژ بكه‌ره‌وه.. پرسیار له‌خۆت بكه: ئه‌مڕۆ ده‌توانم چ كارێك بكه‌م تاوه‌كو به‌هاو قیمه‌تی زیاترم هه‌بێت؟ قسه بكه.. چونكه قسه‌كردن وه‌ك ڤیتامین وه‌هایه بۆ دروستكردنی متمانه، به‌ڵام سه‌ره‌تا خۆت له‌سه‌ر قسه‌كردن ڕابێنه.
- هه‌وڵبده به‌شداری وتووێژ و گٿتوگۆ بكه‌یت، له‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێب له بواره جیاجیاكاندا گرنگی به خۆ ڕۆشنبیركردن بده.. چه‌ندێك به‌شداری گٿتوگۆ بكه‌یت، هێنده متمانه‌ت به‌خۆت زیاتر ده‌بێت.. چه‌ندێك زیاتر قسه بكه‌یت، هێنده قسه‌كردن به‌لاته‌وه ئاسان و ساده ده‌بێت بۆ جاره‌كانی تر و داهاتوو.. به‌ڵام ئه‌وه‌ت له‌بیر نه‌چێت كه ده‌بێت ڕه‌چاوی هونه‌ر و شێوازی گٿتوگۆی هێمنانه و به به‌رهه‌م بكه‌یت.
- خۆت سه‌رقاڵ بكه به یارمه‌تیدانی كه‌سانی تره‌وه، ئه‌وه‌ش بزانه كه هه‌موو كه‌سێكی تر وه‌ك تۆ وه‌هایه و هه‌مان توانای تۆی هه‌یه، بگره جاری وایه تواناكانی له تۆش كه‌مترن، به‌ڵام ئه‌و ده‌زانێت به شێوه‌یه‌كی باش خۆی ده‌ربخات و زیاد له تۆ متمانه‌ی به تواناكانی خۆی هه‌یه.
- گرنگی به ڕووكار و شێوه و جلوبه‌رگت بده و ٿه‌رامۆشی مه‌كه.. چونكه ئه‌وه یه‌كه‌م شتێكه كه كه‌سانی تر ده‌یبینن و چاویان ده‌چێته سه‌ری و تێیده‌ڕوانن.
- بیرت نه‌چێت.. نوێژكردن و خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز، هێمنی و دڵئارامی و ئاسووده‌یی به ئاده‌میزاد ده‌به‌خشن .. ڕه‌وێنه‌ره‌وه‌ی ترس و دڵه ڕاوكێن به‌رانبه‌ر به داهاتوو.. وا له ئاده‌میزاد ده‌كه‌ن به ئه‌ندازه‌ی توانای خۆی كاربكات و چه‌ندی له توانادا هه‌یه بیخاته گه‌ڕ و پاشان پشت به خودا ببه‌ستێ له هه‌موو شتێك‌دا.