هێزی بڕیاردان له خۆماندا
له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
ئایا ڕۆژێك، کاتێك یان ساتێك به‌بیرتدا هاتووه، سه‌رنجتداوه و له‌وه کۆڵیویته‌وه که بۆچی هه‌ندێ که‌س هه‌میشه په‌له‌یانه‌و به‌رزترین ئاستی خێراییان به‌کارده‌هێنن له ڕۆشتندا، له شۆفێریدا، له نان خواردندا، له قسه‌و کارکردن‌دا. ئه‌مانه به‌بێ هیچ هۆیه‌کی گرنگیش به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێك داوایان لێبکات یان بۆ ئه‌وه‌ی شتێکیان له‌ده‌ست نه‌چێت. له‌وانه‌یه زۆرمان بڵێین ئه‌م خێرای و ده‌روون گرژییه له خوێنماندایه. منیش هه‌روا ده‌ڵێم، به‌ڵام ئێمه له ڕوویه‌کی تره‌وه که ده‌بینین زۆرێکیش له کرده‌وه‌کانیاندا ئاسای و نه‌رم و نیانن بۆ له‌ش و ده‌روونی خۆیان و ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه ئارام ده‌بین که ده‌یان بینین. له‌م دوو جۆر که‌سایه‌تیه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێك بکه‌ین زۆربه‌مان ده‌مانه‌وێت وه‌ك که‌سایه‌تی دووه‌میان بین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناو خودی خۆمان و ده‌وروبه‌ریشمان ئارامتر ده‌بێت.زۆر که‌وتومه‌ته ناو ئه‌و باسانه‌وه که له‌وێدا ده‌وترێت که‌سایه‌تی یه‌که‌میان/ که‌سێتی سترێس زۆر گران ده‌توانێت بگۆڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵانێکی زۆره له‌سه‌ر ئه‌و شێوه و شێوازه‌ی ژیان ڕاهاتووه منیش هه‌ر له وه‌ڵامی ئه‌واندا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر کێشه‌که له ڕاهاتندایه ئه‌وا هه‌ر به ڕاهێنان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. خۆ ئه‌گه‌ربۆ ماوه‌ش بێت ئه‌وا دیسان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت به هۆی پاریز و ڕاهێنانه‌وه.
که‌سێك که ته‌مانی چل ساڵ بێت و ئه‌وه‌نده‌ی به بیری بێت هه‌ر له گرژی‌و ڕاکه‌ڕاکو په‌له په‌لدا بوبێت بۆ ژیان، ئه‌و که‌سه ئه‌و هه‌مو ساڵه‌ی ته‌مه‌نی له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه ڕاهێنابێت بێگومان پێویسته ئارامی هه‌بێت و ئه‌وه بزانێت که بۆ ده‌ربازبوونی له‌و ڕاهاتنه‌ی شێوه‌ی ژیانی ماوه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت هه‌تا سه‌ر له نوێ ڕه‌فتارو کردار‌و هه‌ڵسوکه‌وتی پڕۆگرام ببێته‌وه به به‌شێك له ڕۆتینی ژیانی.
لێره‌دا ڕێنمایم ئه‌وه‌یه که بۆ چه‌ند کاتێك، چه‌ند خوله‌کێک یان ساتێك بۆ به ئاگابوونت ته‌رخان بکه‌یت. له شوێنێکی قه‌ره‌باڵغیدا بووه‌سته و سه‌یرێکی چوارده‌ورت بکه! ئه‌گه‌ر ئه‌توانیت خۆت بخه‌ره ناو هه‌ست و له‌شی که‌سێک که به خێرای ده‌ڕوات وخێرایه له هه‌ناسه‌دان و جم‌و جوڵید (هه‌ر به‌هه‌ست). پاشان به هه‌مان شێوه هه‌ر به هۆی هه‌سته‌کانته‌وه خۆت بخه‌ره ناو هه‌ست و له‌شی که‌سێکه‌وه که ده‌بینیت زۆر ئارام و له‌سه‌ر خۆیه له هه‌ناسه و ڕۆشتن و جم‌و جوڵیدا. بزانه هه‌ست به چی ئه‌که‌یت له هه‌ر دوو باره‌که‌دا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ت بۆ هات، ئه‌و کات بڕیار بده!
هه‌موو یه‌كێك له ئێمه توانا و هێزی گۆڕانکاری تیایه که زۆریش ئاسانه، ئه‌ویش ته‌نها ئه‌وه‌یه که تۆ بڕیار بده‌یت.
بڕیاریش پێویستی به هاندان و ئاره‌زوویه‌کی باش و گه‌وره هه‌یه له ناو خۆماندا بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌که له‌سه‌ر بنه‌ماو ڕێچکه‌یه‌کی باش و خێرا بڕوات و به ئه‌نجام بگات.
سه‌رچاوه : سایتی عه‌بدوڵا تۆفیق