سوپاسی ئه‌و که‌سه بکه که تۆ یارمه‌تی ئه‌ده‌یت!
ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
یه‌کێك له‌و ڕه‌فتارانه‌ی ئێمه‌ی مرۆڤ ئه‌یکه‌ین که‌ده‌بێته هۆی توڕه‌بوون و گۆڕانی ڕه‌فتاره‌کانی که‌سی به‌رامبه‌ر به‌ره‌و بارێکی خراپ، ئه‌وه‌یه که ئێمه له کاتێکدا زۆر به‌دڵێکی فراوانه‌وه هه‌ڵده‌سێت به یارمه‌تی وهاوکاری که‌سێکیتر، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌و که‌سه پێی نازانێت یان سوپاس ناکات. که زۆرجار ئه‌مه بووه‌ته مایه‌ی درووستبوونی پرسیار له‌لای زۆرمان و هه‌ندێجار به ئه‌ندازه‌یه‌ك زوویرده‌بین که چیتر یارمه‌تی که‌س نه‌ده‌ین. به‌ڵام خۆشه‌ویستیمان بۆ مرۆڤه‌کان و ویژدانمان و خۆخستنه ناو هه‌ستی که‌سی به‌رامبه‌رمان وایکردووه که ئێمه به‌رده‌وامبین له ڕه‌فتاری هاوکاریکردنی خه‌ڵك.
زۆرجار ئێمه هه‌ست به‌وه ئه‌که‌ین که وزه‌یه‌کی زۆر وه‌رده‌گرین له‌وکاته‌دا که یارمه‌تی که‌سێکمانداوه و سوپاسمان ئه‌کات و میهره‌بان ئه‌بێت به‌رامبه‌رمان. ئێمه‌ش زیاتر ئاماده ده‌بین که هاوکاری خه‌ڵکی بکه‌ین. به پێچه‌وانه‌یشه‌وه بێ هیواو بێزار ئه‌بین له‌و که‌سانه.
(خۆشه‌ویستی له لای من ئه‌وه‌یه که تۆ خۆشه‌ویستی ببه‌خشیت به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی به‌رامبه‌ر بکه‌یت).
لێره‌دا من پێم باشه وه‌ك ڕێنماییه‌ك بۆ تۆی به‌ڕێز که ئه‌ته‌وێت که‌سایه‌تی و ده‌روونێکی به‌هێزترت هه‌بێ و هه‌رگیز ڕه‌فتاری خراپی که‌سێکیتر زویرت نه‌کات، ئه‌وا له‌مه‌ودوا تۆ زیاتر له جاران هه‌سته به‌یارمه‌تی و هاوکاری خه‌ڵکی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه بۆ تۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌وه بکه‌یت به یاسایه‌ك بۆ ژیانی خۆت که هه‌رکات تۆ یارمه‌تی که‌سێك ئه‌ده‌یت هه‌ست بکه‌یت به‌و وزه‌یه‌ی که له ده‌روونتا دروست ئه‌بێت. وزه‌یه‌ك و خۆشییه‌ك که ئارامی به‌دڵ و جه‌سته و ڕۆحت ئه‌گه‌یه‌نێت که به هۆیه‌وه زیاتر هه‌ست به مرۆڤی خۆت بکه‌یت. وه گرنگیشه که هه‌ر له سه‌ره‌تای یارماتیدانه‌که‌ته‌وه ئه‌وه بۆخۆت یه‌کلای بکه‌یته‌وه که له‌وانه‌یه سوپاس نه‌کرێت، بۆیه به‌هێزبوونی ده‌روونیت له‌وه‌دا دیاری ئه‌دات که تۆ به‌هه‌ردوو شێوه‌که وزه‌ی ده‌روونی وه‌ربگریت لێیه‌وه!
تۆ له‌مه‌ودوا بیکه به‌یاسا بۆ خۆت که هه‌ر هیچ نه‌بێت له ڕۆژێکدا ته‌نها یه‌ك که‌س دڵخۆش بکه‌یت. له کاتێکدا یارمه‌تی که‌سێك ئه‌ده‌یت ئه‌ویش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه سوپاست ئه‌کات، تۆش بڵێ: سوپاس بۆ تۆش که هێشتت یارمه‌تیت بده‌م!
که‌س نیه له ئێمه نه‌توانێت شتێك نه‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵی که‌سێکی پێخۆش بکات. ته‌نها دیاری و گوڵم مه‌به‌ست نیه. خۆ ده‌توانیت له‌کاتی شۆفێریتدا که‌سێکی ماندو سه‌ربخه‌یت که له‌وانه‌یه دراوسێشتان بێت. خۆ ده‌توانیت به‌که‌سێك بڵێی ئه‌گه‌ر ئه‌و شتێکی پێویستبێت تۆ به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نیت، به‌ته‌له‌فون که‌سێك به‌سه‌ربکه‌یته‌وه‌و دڵنیاییه‌کی پێببه‌خشیت که ئه‌و که‌سه له‌بیرنه‌کراوه‌و خۆشیان ده‌وێت.
بۆیه‌وه‌ی ئه‌مه ببێته ڕۆتینێك بۆ ژیانت من پێشنیارئه‌که‌م که له‌مه‌ودوا هه‌مو شه‌وێ پێش خه‌وتنت ئه‌م پرسیاره له‌خۆت بکه: ئه‌مڕۆ کێم دڵخۆش کرد؟
پاشان ئه‌و هه‌سته خۆشه وه‌ربگره‌و تیایدا بژی هه‌روه‌ك ئه‌وکاته‌ی که وه‌رتگرتبوو.
به‌م شێوه‌یه تۆ مانایه‌ك به‌ژیانی خۆت ئه‌ده‌یت و سه‌ربه‌رزو سه‌رفراز ئه‌بیت و ده‌بیته نمونه‌یه‌کی باش بۆ خودی خۆت و ده‌وروبه‌رت.
ئه‌گه‌ر هه‌موومان به‌م شێوه‌یه بیرمان بکردایه‌ته‌وه‌و ببوایه‌ته ڕۆتین و یاسایه‌کی ڕۆژانه‌مان، له‌وانه‌یه زۆر دڵخۆش و پر وزه بووینایه بۆ ژیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به‌بێ یه‌کتری ناژین و ژیان مانایه‌کی تری ده‌بوو له‌لامان