خۆکوشتن
نووسینی : د. نزار محه‌مه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان - سلێمانی
خۆكوشتن
: كردارێكه مرۆڤ به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئه‌نجامی ده‌دات و به هۆیه‌وه گیانی خۆی له ده‌ست ده‌دات .هه‌وڵی خۆكوشتن
: كردارێكه مرۆڤ ژیانی خۆی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی خۆكوشتن بێت .ئاماره‌كانی ده‌رباره‌ی خۆكوشتن و هه‌وڵی خۆكوشتن كه بڵاوده‌كرێنه‌وه جێگای گومانن چونكه زۆربه‌ی هه‌وڵه‌كانی خۆكوشتن له‌به‌ر هۆی كۆمه‌ڵایه‌تی و له به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی جیهاندا كارێكی ئابرووبه‌ر (عه‌یب) داده‌نرێت به قه‌زاو قه‌ده‌ر
تۆمارده‌كرێت .
شێوازه‌كانی خۆكوشتن :
شێوازی خۆكوشتن له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر یا له‌ناو هه‌مان كۆمه‌ڵگادا له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی تر ده‌گۆرێت به‌ڵام به‌گشتی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه باون بریتیین له به‌كارهێنانی چه‌ك وه‌ك ده‌مانچه ، تفه‌نگ و نارنجۆك یا خۆ ژه‌هراویكردن به غاز ، ده‌رمان ، ده‌رمانی مشك ،مارو مێروو هه‌روه‌ها خۆهه‌ڵواسین،خۆفرێدانه ناو رووبار‌و ده‌ریاچه‌كان یا بازدان له ته‌لاری به‌رز یا پردی سه‌ر رووباره‌وه، خۆسووتاندن ، خۆكوشتن به ته‌زووی كاره‌باز خۆفرێدانه ژێر لۆری و شه‌مه‌نده‌فه‌ر.
چه‌ند ئامارێك :
* هه‌موو ساڵێك پتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر تاپای جیهاندا خۆیان ده‌كوژن و به پێی ئاماره‌كانی
ساڵانه له جیهاندا یه‌كێك له ناو شه‌ش هه‌زار كه‌س(
WHO) رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییخۆی ده‌كوژێت .
* له جیهاندا ره‌گه‌زی نێرینه دوو تا چوار هێنده‌ی ره‌گه‌زی مێینه زیاتر خۆیان ده‌كوژن جگه له وڵاتی چین كه ره‌گه‌زی مێیینه زیاتر خۆی ده‌كوژێ .
له چاره‌كه سه‌ده‌ی رابردوودا ژماره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه خۆیان كوشتووه به‌ره‌و زیادبوون رۆیشتووه به‌ڵام پێشتر خۆكوشتن له مرۆڤی پێگه‌یشتوو و ته‌مه‌نداردا زیاتر بوو .
كات و ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان ده‌كوژن ئه‌مانه‌ن :
- پیاوی ته‌مه‌ندار(پێشتر)،هه‌ژار،كه‌م ئاستی رۆشنبیریی،سه‌ڵت،جیابووه‌وه له هاوسه‌ر، ته‌ڵاقدراو یا بێوه‌ژن و به‌ته‌نها ژیا‌و ،بێ كار‌و خانه‌نشینكراوه‌كان له خه‌ڵكانی تر زیاتر خۆیان ده‌كوژن .
- له كاته‌كانی وه‌رزی به‌هار،پایز و كۆتایی هه‌فته‌داو له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان كه‌مه ئه‌گه‌ری خۆكوشتن زیاتره.
- به‌هۆی بوونی ئه‌ندامێك له خێزانێكدا كه پێشتر خۆی كوشتبێت یا هه‌وڵی خۆكوشتنی دابێت له ناو ئه‌ندامانی تری ئه‌و خێزانه‌دا ئه‌گه‌ری خۆكوشتن زیاتر ده‌بێت.
چه‌ندین نه‌خۆشیی ده‌روونیی و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی جه‌سته‌یی ده‌بن به‌هۆكار بۆ خۆكوشتن وه‌ك : خه‌مۆكی ،سیزۆفرینیا،تێكچوونی دوو جه‌مسه‌ریی،دڵه‌راوكێ (قلق)،تێكچوونی كه‌سێتی ،ئالووده‌بوونبه‌مه‌ی و مادده هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه هه‌ندێك نه‌خۆشی جه‌سته‌یی ده‌گرن كه ئومێدی چاكبوونه‌وه‌یان لێناخوازرێ خۆیان ده‌كوژن له‌به‌رئه‌وه‌ی بێ ئومێد ده‌بن له ژیانی خۆیان له پێناوی ئه‌وه‌ی كه‌فته‌كار نه‌بن و به بۆچوونی خۆیان رسوا نه‌بن كۆتایی به ژیانی خۆیان دێنن .
هه‌وڵی خۆكوشتن :
هه‌وڵی خۆكوشتن له ناو كچاندا زیاتره وه‌ك له كوران هه‌روه‌ها له ناو گه‌نجاندا زیاتره وه‌ك له ته‌مه‌نداران .به پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به درێژایی ژیانی مرۆڤایه‌تی (3%) ی ژنان و (2%) ی پیاوان هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌م ئامارانه ته‌نها ئه‌و مرۆڤانه ده‌گرنه‌وه كه ده‌برێن بۆ كلینیك و نه‌خۆشخانه‌كان واته ره‌نگه خه‌ڵكانێكی زۆر زیاتر هه‌وڵی خۆكوشتنیان دابێت به‌ڵام تۆمارنه‌كراون و له‌م ئامارانه‌دا دانه‌نراون .
له هه‌وڵی خۆكوشتندا به‌بێ مه‌به‌ستی خۆكوشتن و له پێناوی گه‌یاندنی په‌یامێك به‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی مرۆڤ زیان به خۆی ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام ره‌نگه هه‌ندێك جار ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵه له ده‌ستدانی گیانیی لێبكه‌وێته‌وه ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن كه‌سانێكن كه باری خێزانیان ته‌واو نییه،بێكارن،هه‌ژاران،زیاتر نه‌خوێنده‌وارن و پێشتریش هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه‌و ده‌رباره‌ی جێی نیشته‌جێبوون،په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیی و شوێنی كاركردنیان جێگیرنیین و ره‌نگیشه چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ پۆلیس و ده‌سه‌ڵاتدا رووبه‌رووی گرفتی یاسایی بووبن .
ئه‌و مرۆڤانه‌ی له ئه‌نجامی تووشبوون به نه‌خۆشیی ده‌روونیی خۆیان ده‌كوژن دنیا له پێش چاویان ره‌ش ده‌بێت و هیچ ئومێدێكیان به ژیان نامێنێت هه‌روه‌ها نرخ و به‌هایان لای خۆیان كه‌مده‌بێته‌وه و ده‌گه‌نه قۆناغێك كه هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌س نه‌ماوه له‌سه‌ر رووی زه‌مین كه بتوانێت ده‌ستی یارمه‌تییان بۆ درێژ بكات .هه‌ندێكیشیان له ئه‌نجامی بوونی (هه‌لوه‌سه) ی به‌رده‌وام واته گوێیان له ده‌نگه ده‌نگێكی به‌رده‌وام ده‌بێت كه فه‌رمانیان پێده‌دات خۆیان بكوژن یا هه‌ره‌شه‌ی كوشتن و ئابرووبردنیان لێده‌كات ئیدی نه‌خۆشه‌كه خۆی ده‌كوژێت چونكه به‌لایه‌وه رێگایه‌كه بۆ خۆرزگاركردن له‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره ده‌روونییه‌ی تێیدا ده‌ژی . زۆربه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه خۆیان كوشتوه یا هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه پێش وه‌خت سه‌ردانی پزیشكێك یا كه‌سوكاری خۆیانیان كردووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ئاماژه‌یان داوه به‌و كه‌سانه كه‌وا نیازی خۆكوشتنیان هه‌یه به‌ڵام زۆربه‌ی كات به‌رامبه‌ره‌كه‌یان به‌وردی ئه‌و ئاماژه‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
خۆسووتاندن له كوردستاندا:
به‌گشتی له‌م قۆناغه‌ی ئێستای كوردستاندا بۆ چوونێك هه‌یه كه گوایه خۆسووتاندن بووه به دیارده،له راستییدا خۆكوشتن هه‌ر هه‌بووه‌و ئێستاش هه‌یه‌و هه‌ر ده‌شبێت به‌ڵام شێوازی خۆكوشتنه‌كه به پێی كات و شوێن ده‌گۆردرێت و هه‌روه‌ك چۆن جل وبه‌رگ (مۆده) له‌به‌ر ده‌كرێت خۆسووتاندنیش به (مۆده) ئه‌نجام ده‌درێت و له‌به‌رئه‌وه‌ی میدیاكان تیشكێكی زۆر زۆریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته داناوه‌و چه‌ند كه‌سێكی به‌ناوبانگ له كۆمه‌ڵگای خۆیاندا خۆیان سوتاندووه‌و بوون به نموونه بۆكچانی تر ئیتر ئه‌م شێوازه بۆ خۆكوشتن بووه به باو ئه‌گینا ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه به هۆكاری دیكه خۆیان ده‌كوژن زۆر زیاتره له وانه‌ی كه خۆیان ده‌سووتێنن به‌ڵام میدیاكان باسیان ناكه‌ن .
سه‌رچاوه
:گۆڤاری پزیشکی نوێ ، ژماره 4 ، پاییزی 2008