سایکۆلۆژیای پیاوو ئافره‌ت
بوونى جیاوازى تاكیى له‌بوارى سایكۆلۆژیادا راستییه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره، واته دووكه‌س له‌جیهاندا نییه كه له‌هه‌موو شتێك‌دا وه‌ك یه‌كبن ئه‌گه‌ر دوانه‌و جمك و خوشك و براش بن، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌زاره‌ها وروژێنه‌رو فاكته‌رو هۆكارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و سیاسى و ده‌روونى جۆراوجۆر هه‌یه‌و به‌رده‌وام كار له‌كه‌سێتى و بارى ده‌روونى مرۆڤ ده‌كه‌ن. جیاواى نێوان ژن
و مێردیش (نێر‌و مىَ) یه‌كێكه له‌و دیارده ده‌روونى و بایۆلۆژیانه‌ى كه‌گرنگى خۆی له‌ژیانى مرۆڤدا هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر شاره‌زاى نه‌بین و زانیارى پێویستمان ده‌رباره‌ى نه‌بێت ئه‌وا رووبه‌ڕووى زۆر كێشه‌و گیروگرفت ده‌بینه‌وه. هه‌ر ئه‌و كه‌مى شاره‌زایى و نه‌بوونى زانیارى پێویسته له‌نێوان ژن و مێرد، كه‌ده‌بێته هۆى دروستكردنى ئاریشه‌و ناكۆكى و ناخۆشى نێوانیان و هه‌ندێكجاریش ده‌گاته ته‌ڵاق و لێك جیابوونه‌وه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌ژیانى هاوسه‌ریدا سه‌ركه‌وتوبین و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توخمه‌كه‌ى تر وه‌ك پێویست بێت، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ریه‌كه له‌ئێمه شاره‌زاى بارى ده‌روونى و جۆرى كه‌سێتى و خه‌سڵه‌ته‌كانى توخمه‌كه‌ى تر بێت، بۆئه‌وه‌ى له‌یه‌كترى تێبگه‌ن و خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كانى یه‌كترى بزانن و به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كترى بكه‌ن كه‌هه‌ریه‌كه‌یان پێیان خۆشه.
ئه‌م زانیارییانه‌ى لاى خواره‌وه بۆ هه‌موولایه‌ك سوود به‌خشه، چونكه كاتێك د‌رك به‌و جیاوازییه ده‌كه‌ین ئه‌وا به‌و شێوه‌یه‌ى كه‌پێویسته، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توخمه‌كه‌ى تر ده‌كه‌ین و له‌زۆر ناخۆشى و شه‌ڕو ئاژاوه دوورده‌كه‌وینه‌وه، سه‌ڕه‌اى ئه‌وه‌ش بۆ خۆشمان پێویسته، چونكه له‌ڕێگه‌یه‌وه شاره‌زاى خه‌سڵه‌ت و خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كان و خاسیه‌ته‌كانى خۆمان و هاوتوخمه‌كه‌ى خۆشمان ده‌بین و له‌خۆشمان تێده‌گه‌ین. ده‌توانین جیاوازییه‌كانى نێوان نێر‌و مىَ له‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه‌دا هه‌ستى پێبكه‌ین:
أ- جیاوازییه بایۆلۆژى و هۆرمۆنییه‌كان
هه‌ندێك له‌و جیاوازییانه‌ى كه له‌نێوان نێر‌و مێدا هه‌یه، بۆ هۆكارى بۆماوه‌یى و بایۆلۆژى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورییه‌وه نییه‌و له‌ده‌سه‌ڵاتى هیچ كه‌سێكدا نییه كه‌بیان گۆڕىَ، هه‌ر هه‌وڵدانێك به‌مه‌به‌ستى گۆڕینیان بدرێت ئه‌وا به‌زیانى هه‌ردوو توخمه‌كه ته‌واو ده‌بێت، له‌گرنگترین جیاوازییه بایۆلۆژییه‌كان ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه‌ن:
-1 جیاوازى جه‌سته‌یى
هه‌موومان ده‌زانین كه‌جیاوازى جه‌سته‌یى له‌نێوان نێر‌و مێدا هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێى كار‌و ئه‌ركه‌كانى، ئه‌ندامى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه، بۆ نموونه ئافره‌ت مه‌مك و منداڵدانى هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌ركى سه‌ره‌كى پاراستنى كۆرپه‌له‌یه له‌ناو منداڵدانى و دواى له‌دایك بوونیش شیرى بداتىَ، له‌كاتێكدا پیاو له‌و ئه‌ندامانه بێبه‌شه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌رك و كاره‌كانى پیاو پێویستى به‌و جۆره ئه‌ندامانه نییه. له‌لایه‌كى تره‌وه جیاوازى له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانى زاوزێى هه‌ریه‌ك له‌نێرو مىَ هه‌یه، هه‌روه‌ها زۆر به‌شى له‌شى ئافره‌ت چه‌وری و نه‌رمییه له‌كاتێكدا رێژه‌ى ماسوولكه‌كانى له‌شى پیاو زیاتره، كه‌یارمه‌تییه‌كى باشى داوه بۆئه‌وه‌ى له‌كارو چالاكى هێزى ماسوولكه‌ییدا به‌هێز تر بێت و كاره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ماڵى به‌سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێبكات.
ده‌توانین به‌كورتى جیاوازییه جه‌سته‌ییه‌كان له‌م چه‌ند خاڵه‌ى لاى خواره‌وه‌دا كۆ بكه‌ینه‌وه:
أ- وه‌ك ده‌ركه‌وتووه پیاو له‌لایه‌نى ماسوولكه‌ییه‌وه به رێژه‌ى(25%) له‌ئافره‌ت زیاترى هه‌یه‌و ئه‌و جیاوازى ماسوولكه‌ییه بۆته‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌پیاو له‌لایه‌نى جه‌سته‌ییه‌وه له‌ژن به‌هێزتر بێت.
ب- كێشى مێشكى پیاو (1468) گرامه‌و له‌كێشى مێشكى ئافره‌ت كه(1244) گرام، زیاتره. هه‌رچه‌نده ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه كه‌پیاو له‌ژن عاقڵترو زیره‌كتره.
ج- رێژه‌ى بوونى ئاو له‌خوێنى ژن كه‌متره ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌پیاو، هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌ى(20%) خڕۆكه سووره‌كانى ئافره‌ت له‌خڕۆكه سووره‌كانى پیاو كه‌متره، به‌ڵام لێدانى دڵى ئافره‌ت و پاڵه‌په‌ستۆى خوێنى كه‌مێك له‌هى پیاو به‌رزتره، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه كه‌پیاو زیاتر له‌ئافره‌ت تووشى به‌رزبوونه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن ده‌بێت.
د- كۆئه‌ندامى به‌رگرى ئافره‌ت له‌هى پیاو باشتره‌و كه‌متر تووشى نه‌خۆشى دڵ ده‌بێت.
ه– به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پیاوان له‌ژنان درێژترن(
Allan & Barbara, 2004 ,P 8)و- هه‌ندێك له‌ده‌رئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌خانه‌كانى مێشكى پیاو چڕ‌و پڕى و نه‌رمایه‌تى زیاتره، هه‌روه‌ها توێكڵ و په‌رده‌ى مێشكى پیاو له‌هه‌ردوو نیوه‌گۆى مێشك هه‌مان بارستاییان هه‌یه، به‌ڵام توێكڵ و په‌رده‌ى نیوه گۆى لاى چه‌پى مێشكى ئافره‌ت زیاتر ئه‌ستورتره له‌توێكڵ و په‌رده‌ى نیوه گۆى لاى راستى مێشكى. هه‌روه‌ها ئه‌و گورزه ده‌ماره خانانه‌ى(الجسم الجاسىء) (
Corpuscallosum) كه لاى چه‌پ و راستى مێشكى ئافره‌ت(مىَ) به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نىَ ئه‌ستوورتره له‌هى پیاو. (ننلى، 2006 ، لا131 ).گه‌وره‌ترین جیاوازى له‌نێوان نێر‌و مىَ، له(هایپۆسه‌لاموس)ه، كه(هایپۆسه‌لاموس)ى پیاو(نێر) گه‌وره‌تره له(هایپۆسه‌لاموس)ى ژن(مىَ)، ئه‌م جیاوازییه‌ش به‌پله‌ى یه‌كه‌م بۆ هۆڕمۆنى(تیستۆ ستیرۆن)(
Testosterone) ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌ئه‌م هۆڕمۆنه هۆڕمۆنى نێرایه‌تییه.له‌لایه‌كى تریشه‌وه جیاوازى له و به‌شه‌ى مێشكیش هه‌یه كه‌تایبه‌ته به‌زمان و قسه‌كردن، به‌زۆرى به‌شى لاى چه‌پى مێشك له‌لاى پیاو(نێر) به‌رپرسه له‌زمان و قسه‌كردن، به‌ڵام ئافره‌ت هه‌ردوو به‌شى لاى راست و چه‌پى مێشكى بۆ زمان و قسه‌كردن به‌كارده‌هێنىَ، هه‌روه‌ها پیاو به‌زۆرى به‌شى لاى راستى مێشكى بۆ پێكه‌وه كاركردنى بینینى و جێگایى(بێری– مكانی) به‌كارده‌هێنىَ.
-2 جیاوازى هۆڕمۆنى
هۆڕمۆنه‌كان ئه‌و مادده كیمیاییانه‌یه كه‌گلانده‌كانى له‌ش به‌رهه‌مى ده‌هێنن و كه‌م و زۆرییان، كاریگه‌رییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنى ئاسایى مرۆڤ هه‌یه، یه‌كێك له‌گرنگترین ئه‌و گلاندانه‌ى كه‌جیاوازى له‌نێوان نێر‌و مىَ دروست ده‌كات سێكسه گلانده :
Ã
- سێكسه گلاندى نێر هۆڕمۆنى ئه‌ندرۆجین به‌رهه‌م ده‌هێنىَ كه‌ناسراوه به‌هۆڕمۆنى نێرایه‌تى، به‌ڵام سێكسه گلاندى مىَ هۆڕمۆنى ئه‌سترۆجین به‌رهه‌م ده‌هێنى كه‌پێى ده‌ڵێن هۆڕمۆنى مێیایه‌تى. له‌ته‌مه‌نى منداڵی‌دا ئه‌و دوو هۆڕمۆنه له‌لاى كوڕ‌و كچ هه‌یه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه كه‌ئه‌گه‌ر كوڕ قژى (پرچى) درێژ بكه‌یت و جلى كچانه‌ى له‌به‌ر بكه‌یت ئه‌وا زۆر كه‌س واده‌زانىَ كه‌كچه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كچیش قژى كورت بكه‌یته‌وه‌و جلى كوڕانه‌ى له‌به‌ر بكه‌ى وا ده‌زانى كوڕه، ئه‌مه‌ش به‌پله‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ردوو توخمى نێر‌و مىَ له‌ته‌مه‌نى منداڵی‌دا ئه‌و دوو جۆره هۆڕمۆنه‌یان هه‌یه. به‌ڵام كاتێك منداڵ ده‌چێته قۆناغى هه‌رزه‌كارى ئه‌وا له‌و كاته‌دا رێژه‌ى هۆڕمۆنه‌كان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت، واته له‌ئه‌نجامى گه‌شه‌كردن و پێگه‌یشتنى سێكسه گلانده‌كانى كوڕ ئه‌وا رێژه‌ى هۆڕمۆنى نێرایه‌تى (ئه‌ندرۆجین) به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى جه‌سته‌یى له‌لاى كوڕ(ده‌نگ گڕبوون، هاتنى ریش و سمێڵ و مووى بن باڵ و تووكه به‌روو به‌هێزبوونى هێزى ماسوولكه‌یى و...هتد) دروست ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجامى گه‌شه‌كردنى سێكسه گلانده‌كانى كچ، هۆڕمۆنى مێیایه‌تى(ئه‌سترۆجین) به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت و ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى وه‌ك (به‌رزبوونه‌وه‌ى سنگى كچ و كۆبوونه‌وه‌ى چه‌ورى له‌هه‌ندێك به‌شى له‌شى ئافره‌ت و فراوانبوونى ده‌وروبه‌رى منداڵدان(سێبه‌نده)و...هتد) دروست ده‌كات.ب- هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجامى جیاوازى هۆڕمۆنییه‌وه، ئافره‌ت زیاتر له‌پیاو به‌رگه‌ى سه‌رما ده‌گرێت.
ج- له‌به‌رئه‌وه‌ى پێكهاته‌ى هۆڕمۆنى ئافره‌ت له‌هى پیاو جیاوازه‌و له‌ئه‌نجامى دیارده‌كانى (سوڕى مانگانه‌و دووگیانى و منداڵبوونه‌وه) گۆڕانكارى له‌ڕێژه‌كه‌یدا ده‌بێت، بۆیه مه‌زاج و سۆز‌و عاتیفه‌ى ئافره‌ت زوو زوو ده‌گۆڕىَ و وه‌ك هى پیاو جێگیر نییه(
Allan & Barbara, 2004 ).د- بێجگه له‌جیاوازى هه‌ردوو هۆڕمۆنى نێرایه‌تى و مێیایه‌تى، جیاوازییه‌كى تریش له‌نێوان نێر‌و مێدا هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه رێژه‌ى مادده‌ى(سیرۆتۆنین) له‌لاى ئافره‌ت كه‌متره، هه‌ر ئه‌و كه‌مى مادده‌ى(سیرۆتۆنین)ه‌شه كه‌بۆته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ئافره‌ت زیاتر له‌پیاو تووشى دڵته‌نگى و خه‌مۆكىَ ببێت(ننلى ، 2006 ، لا132 ).
-3 جیاوازى كرۆمۆسۆمى
یه‌كێكى تر له‌و جیاوازییانه‌ى كه له‌نێوان نێر‌و مێدا هه‌یه، جیاوازى جۆرى كرۆمۆسۆمه‌كانه، نێر هه‌ڵگرى دوو كرۆمۆسۆمى سێكسى جیاوازن كه‌هه‌ردووكیان له‌سه‌ر شێوه‌ى هه‌ردوو پیتى لاتینى كۆنن(
X ) و(Y ) به‌ڵام مىَ هه‌ڵگرى دوو كرۆمۆسۆمى سێكسى هاوشێوه‌ن(X و X ) كه هه‌ریه‌كه‌یان كاریگه‌رى جیاوازى خۆى له‌سه‌ر جه‌سته‌و بارى ده‌روونى نێر‌و مىَ هه‌یه.ب- جیاوازییه ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ئه‌گه‌ر به‌وردى سه‌یرى ئه‌و نووسراوو بڵاوكراوه‌و توێژینه‌وانه بكه‌ین كه له‌سه‌ر نێر‌و مىَ كراون، ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ى كه سه‌ره‌ڕاى بوونى كۆمه‌ڵێك خاڵى هاوبه‌ش ئه‌وا جیاوازییه‌كى زۆریش له‌نێوان نێر‌و مێدا هه‌یه‌و هه‌ركه‌سه‌و خاوه‌نى سایكۆلۆژیاى تایبه‌ت به‌خۆیانن و له‌توخمه‌كه‌ى تر‌ى جیاده‌كاته‌وه. هه‌ر ئه‌و جیاوازییه‌یه كه ده‌بێت به‌سه‌رچاوه‌ى دروستكردنى جیاوازى بیركردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ى رووداو‌و دیارده‌كان. ده‌توانین جیاوازییه‌كانى نێوان ژن و پیاو به‌تایبه‌تى و نێر‌و مىَ به‌گشتى له‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه‌دا كۆیان بكه‌ینه‌وه:
-1 زۆربه‌ى ژنان گله‌یى و گازه‌نده‌ى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه پیاوه‌كانیان گوێیان لىَ ناگرن و وه‌ك پێویست گرنگیان پێناده‌ن و بۆ كێشه‌و گیر‌و گرفته‌كانیان هه‌ستیار نین. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش سۆز‌و عاتیفه‌و خۆشه‌ویستى و دڵسۆزى پێویستى بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى نییه، وه‌ك پێویست قسه‌ى له‌گه‌ڵ ناكات و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى لاوازه لا3-4).
-2 به‌ڵام پیاو گله‌یى ئه‌وه‌ى له‌ژنه‌كه‌ى هه‌یه كه‌ئاراسته‌ى رێگا‌و بان و كۆڵان و بازاڕ نازانێت و زوو زوو رێگاى لێتێك ده‌چێت، زۆر قسه‌ده‌كات و درێژدادڕه‌و له‌سه‌ر شت زۆر ده‌ڕوات، زۆر دره‌نگ ده‌چێته‌سه‌ر بابه‌ت و ناو باسه‌كه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر به‌چوارده‌وریدا ده‌سوڕێته‌وه.
-3 پیاو زیاتر له‌كاروبارى میكانیكى و ماسوولكه‌یى و جێگاییدا(مكانى) سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ئافره‌ت زیاتر له‌بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى و سۆزدارى و چاودێرى منداڵ و زمانه‌وانیدا سه‌ركه‌وتووه.
-4 ئافره‌ت زیاتر له‌پیاو هه‌ستیاره‌و وه‌ك رادار هه‌ست به‌ئازارو خه‌م و خه‌فه‌تى ئافره‌ت و كه‌سانى تر ده‌كات، به‌ڵام پیاو كه‌متر هه‌ستیاره‌و تا فرمێسك و گرژى و گۆڕانكارییه‌كانى ده‌م و چاوى كه‌سى به‌رانبه‌ر نه‌بینىَ ئه‌وا هه‌ست به‌ئازارو مه‌ینه‌تییه‌كانیان ناكات. هه‌روه‌ها ئافره‌ت زۆر هه‌ستیاره‌و سه‌رنجى زۆر شت و رووداوى ورد ده‌دات و دركیان پێده‌كات له‌كاتێكدا پیاو له‌و جێگایه‌یه، به‌ڵام وه‌ك ئافره‌ت هه‌ستیان پێناكات بۆ نموونه كاتێك ژن و پیاو به‌یه‌كه‌وه بۆماڵى خزمىَ یان دراوسێیه‌ك یان بۆ بازاڕ‌و شوێنێكى گشتى ده‌چن، ئه‌وا دواى گه‌ڕانه‌وه‌یان ئافره‌ته‌كه باسى زۆر شت ده‌كات كه‌پیاوه‌كه هه‌ر نه‌ى بینیوه‌و هه‌ستیشى پێنه‌كردووه له‌وانه(كه‌سى به‌رانبه‌ر چ جۆره پێڵاوێك یان جل یان كراس یان بۆینباخ یان ئه‌نگوستیله یان ملوانكه یان ته‌نووره‌یه‌كى له‌به‌ركردبوو) زۆر به‌وردى باسى ده‌كات له‌كاتێكدا پیاوه‌كه‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده هه‌ستیار نه‌بووه‌و سه‌رنجى ئه‌و شتانه‌ى هه‌رنه‌داوه‌و له‌بیریشى نییه. هه‌ر ئه‌م هه‌ستیارییه‌ى ئافره‌ته كه‌واى لێكردووه بۆ بچووكترین جووڵه‌ى منداڵه‌كه‌ى به‌ئاگابێت و یه‌كسه‌ر خه‌به‌رى ده‌بێته‌وه له‌كاتێكدا مێرده‌كه‌ى پرخه پرخى خه‌ویه‌تى و ئاگاى له‌هیچ نه‌ماوه‌و به‌زۆریش به‌خه‌به‌ر نایه‌ت.
-5 پیاو ده‌ڵىَ ژنه‌كه‌م له‌دوورى ( 5) پێنج مه‌تره‌وه تاڵه موویه‌ك له‌سه‌ر چاكه‌ته‌كه‌م ده‌بینىَ، به‌ڵام كاتێك سه‌یاره‌كه ده‌خاته ناو گه‌راجه‌كه‌وه ئه‌وا خۆى به‌ده‌رگاى گه‌راجه‌كه‌دا ده‌دات.
پڕۆفیسۆر رۆبن گۆڕ(
Ruben Gur) له‌زانكۆى په‌نسلیڤانیا تاقیكردنه‌وه‌و تێستى تایبه‌تى بۆ كار‌و چالاكییه‌كانى مێشكى نێر‌و مىَ كرد، بۆى ده‌ركه‌وت كه‌كاتێك مێشكى پیاو له‌كاتى ئیستراحه‌ت و رێست و خاوبوونه‌وه‌دا ده‌بێت، ئه‌وا به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه(70%) ى چالاكى ئه‌لیكترۆنى مێشكى په‌كى ده‌كه‌وێت و له‌كاركردن ده‌وه‌ستىَ، به‌ڵام (10%) چالاكى ئه‌لیكترۆنى مێشكى ئافره‌ت له‌هه‌مان حاڵه‌تى ئیستراحه‌ت و رێست و خاوبوونه‌وه‌دا په‌كى ده‌كه‌وێت و له‌كاركردن ده‌وه‌ستىَ. هه‌رئه‌و زانایه ئه‌وه‌ى ده‌رخست كه‌به‌رده‌وام مێشكى ئافره‌ت زانیارى له‌چوارده‌ورى خۆى وه‌رده‌گرێت و شیته‌ڵیان ده‌كاته‌وه. هه‌ر ئه‌و توانا تایبه‌تییه‌ى ئافره‌ته كه‌واى لێكردووه زیاتر له‌مێرده‌كه‌ى ئاگاى له‌براده‌رو خه‌وو خه‌یاڵ و حه‌زوو ئاره‌زوو نهێنییه‌كانى منداڵه‌كانى بێت و هه‌ست به‌خۆشى و ناخۆشى و ئازاره‌كانیان بكات (لا 21).-6 ریتینا(
Retina) كه به‌شى دواوه‌ى تۆپى(بیبیله‌ى) چاوه له(130) ملیۆن خانه‌ى تایبه‌تى پێكدێت، كه ئه‌رك و چالاكى وه‌رگرتنى وێنه‌و مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ وێنه‌ى ره‌ش و سپى سه‌ره‌ڕاى بوونى(7) ملیۆن خانه‌ى تایبه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌نگه‌كان، وه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه‌كرۆمۆسۆمى ئێكس (X) به‌رپرسه له‌ده‌سته‌به‌ركردن و دابینكردنى خانه‌كاتى تایبه‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌نگه‌كان. ئینجا له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌ئافره‌ت خاوه‌نى دوو كرۆمۆسۆمى له‌جۆرى ئێكس(X)ه بۆیه ژماره‌ى زۆرترى له‌و خانه تایبه‌تییانه‌ى له‌پیاودا هه‌یه، چونكه پیاو یه‌ك كرۆمۆسۆمى له‌جۆرى(X) هه‌یه، كه‌ئه‌مه‌ش واى له‌ئافره‌ت كردووه كه‌تواناى زیاترى بۆ وه‌سفكردنى ره‌نگه‌كان هه‌بێت و زۆر به‌وردى و سه‌ركه‌وتووانه وه‌سف و باسى شته ره‌نگاو ره‌نگه‌كان بكات و پیاو نه‌توانێت وه‌ك ژن وه‌سف و باسه ره‌نگه‌كان بكات، كه‌واته ئه‌و جیاوازییه واى له‌پیاو كردووه كه‌زیاتر باس و وه‌سفى ره‌نگه بنه‌ڕه‌تییه‌كان(سوور، شین، سه‌وز) بكات له‌كاتێكدا ئافره‌ت سه‌ره‌ڕاى ره‌نگه بنه‌ڕه‌تییه‌كان زۆر به‌سه‌ركه‌وتووانه باس و وه‌سفى ره‌نگه‌كانى تر‌ى وه‌ك(خۆڵه‌مێشى، ئاوى، شینى سه‌وز باو، مۆر، زه‌رد، پرته‌قاڵى، وه‌نه‌وشه‌یى و... هتد) بكات. (لا21)-7 به‌شێكى چاوى هه‌موو مرۆڤێك سپیه(سپێنه‌ى چاو) كه‌ئه‌وه‌ش یارمه‌تییه‌كى باشى ده‌دات كه به‌زۆر ئاراسته‌دا چاوى بجووڵێنىَ و بۆ په‌یوه‌ندیكردن و كارلێككردنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چاوبڕینه چاوى به‌رانبه‌ر به‌كارى بهێنىَ، وه‌ك ده‌ركه‌وتووه سپێنه‌ى چاوى ئافره‌ت زیاتره له‌سپێنه‌ى چاوى پیاو، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌ئافره‌ت زیاتر له‌پیاو له‌چاو تێبڕین و ناردنى هێماو ئیشاره‌ت به‌چاو سه‌ركه‌وتوتر بێت و زیاترچاوى بۆ په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وه‌رگرتن و ناردنى زانیارییه‌كان به‌كاربهێنىَ. ئه‌م په‌یوه‌ندى و زمانى چاوو جه‌سته‌یه تایبه‌ته به‌مرۆڤ و له‌ناوبوونه‌وه‌رو ئاژه‌ڵه‌كاندا نییه، ئه‌وه‌ش به‌پله‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌سپێنه‌ى چاوى ئاژه‌ڵه‌كان به‌به‌راورد به‌مرۆڤ كه‌متره.