په‌یوه‌ندی باری جه‌سته له‌نووستندا به‌باری ده‌روونی و سۆزدارییه‌وه
له‌تازه‌ترین توێژینه‌وه‌دا زانایان بۆیان ده‌رکه‌وتووه که باره‌کانی نووستنی مرۆڤ ده‌رخه‌ری هه‌ندێ لایه‌نی ده‌روونی که‌سه‌کانه . له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا که گۆڤارێکی فه‌ره‌نسی بڵاوی کرده‌وه ده‌رکه‌وتووه که چۆنێتی نووستنی مرۆڤ هه‌ندێ نهێنی که‌سێتی تاکه‌که ده‌رده‌خات ، ئه‌مه‌ش له‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی که زانای فه‌ره‌نسی ( بیر فلوشیر ) ئه‌نجامیداوه و بۆی ده‌رکه‌وتووه که باری جه‌سته له‌کاتی نووستندا په‌یوه‌ندی به حاڵه‌تی ده‌روونی و سۆزداری که‌سه‌کانه‌وه هه‌یه . گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش :
• ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌میشه له‌سه‌ر ده‌م ده‌نون ئه‌وا له‌ده‌ست گرێی ده‌روونی ده‌ناڵێنن و بڕوایان به‌خودی خۆیان نیه و له هه‌ندێ شت ئه‌ترسن که هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ڕابکه‌ن له‌ده‌ستیان ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاویان له‌ناو سه‌رینه‌کانیاندا .
• ئه‌و که‌سانه‌ی که وه‌ک کۆرپه‌له‌ی ناو منداڵدانی دایک ( خۆیان گرمۆڵه ده‌که‌ن ) ده‌نون ، ئه‌وا له‌ده‌ست ته‌نیایی و دابڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ناڵێنن و هه‌ست ده‌که‌ن پێویستیان به سۆز و پارێزگاری هه‌یه ، وه‌ک منداڵ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر بۆ لای خۆیان ڕابکێشن .
• ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌میشه له‌سه‌ر پشت ده‌نون ئه‌وا باوه‌ڕێکی به‌تینیان به‌خودی خۆیان هه‌یه و هه‌میشه ئاماده‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانیان هه‌یه و ئه‌توانن به‌رگری له بیروڕا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بکه‌ن .
• ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌رین له باوه‌ش ده‌گرێت له‌کاتی نووستندا ، ئه‌وا به‌ڵگه‌ی هه‌ستکردن به‌ته‌نیایی و پێویستی بوونه به سۆز و خۆشه‌ویستی .
• ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ریان داده‌پۆشن و ده‌یخه‌نه ژێر پێخه‌فه‌وه ڕه‌شبینن و هه‌میشه چاوه‌ڕێی ڕوودانی ڕووداوی ناخۆش و نه‌خواستراو ده‌که‌ن و هه‌میشه له ئایینده ئه‌ترسن چونکه به‌ڕه‌شبینییه‌وه لێی ده‌ڕوانن .
• ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر لای ڕاستییان ده‌نون ئه‌وانه هه‌ستیارن و به‌هره‌ی هونه‌رییان هه‌یه و توانای داهێنانیان هه‌یه .
• ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر لای چه‌پیان ده‌نون ئه‌وا نوقمی ئیش و کارن به‌ڵام ئه‌م که‌سانه ناگه‌نه ناوه‌نده باڵاکان و سه‌رکردایه‌تییه‌کان .
www.derunnasy.com
له‌ئینته‌رنێته‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر کوردی