به‌خت و ره‌شبینی
پسپۆری ده‌روونی د. رێدار محه‌مه‌د ئه‌مین
هه‌ركاتیك مرۆڤ تووشی شكست یان سه‌رنه‌كه‌وتن ده‌بێت, هه‌وڵده‌دات به میكانیزمه‌كانی به‌رگری خۆی رابگریت,”میكانیزمه‌كانی به‌رگری, بریتین له‌و هه‌وڵانه‌یكه مرۆڤ ده‌یدات بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی ده‌ررونی كاتێك تووشی قه‌یرانێك ده‌بێت”لێره‌شدا مرۆڤ هۆكاری نوشوستی هێنان ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ به‌خت و قیسمه‌ت, وه‌ك ئه‌وه‌ی قیسمه‌تی هه‌روایه,یان هه‌ر به‌خت ره‌شه‌وشتی باشی بۆنایه‌ت,ئه‌مه‌ش بروایه‌كی هه‌ڵه‌یه‌وكارێكی نێگه‌تیڤی ده‌بێت له سه‌ر ره‌وتی ژیانی كه‌سه‌كه,سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی وا له مرۆڤه‌كه ده‌كات جارێكی تر بیر له هه‌وڵدان نه‌كاته‌وه,له هه‌مان كاتدا مرۆڤه‌كه تێكده‌شكێنێ و ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م په‌یبردن بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی تر بۆ سه‌ركه‌وتن ,به‌مجۆره‌ش مرۆڤێكی ره‌شبین و بێ ئیراده‌ی لێ ده‌رده‌چێت,چونكه له هه‌ركارێكدا ئه‌و قه‌ناعه‌تی پێشینه‌ی هه‌یه, كه‌تیایدا سه‌ر ناكه‌وێت ,ئه‌م بۆچوونه‌ش سه‌رسه‌خترین دوژمنی سه‌ركه‌وتنه,چونكه هه‌موو كات ریگای سه‌ركه‌وتن به گوڵ رێژ نه‌كراوه‌وسه‌رنه‌كه‌وتنیش مانای دۆران نیه,به‌ڵكو ده‌ره‌نجامی كار‌و هه‌وڵدانه,ئه‌وی هه‌وڵ نادات هه‌میشه دۆراوه,ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌دات چانسی دۆران و بردنه‌وه‌ی له‌به‌رده‌مه‌و له هه‌ر جارێك هه‌وڵ ده‌دات چانسی سه‌ركوتن زیاتر ده‌بێت تا له كۆتایی ته‌نها چانسی سه‌ركه‌وتن ده‌مێنێت,ئه‌وه‌ی ئێمه ناوی ده‌نێین به‌خت تا ئه‌و رادده‌یه هه‌یه,كه مرۆڤێك ره‌نگه له چانسی یه‌كه‌م سه‌ر كه‌وێت و یه‌كێكی تر دوای چه‌ندین چانس,به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌موو سه‌رده‌كه‌ون,بێگومان ئه‌وه‌ی دوای چه‌ند هه‌وڵیكیش سه‌رده‌كه‌وێ ,زۆر له‌وه سه‌ركه‌وتووتره به یه‌ك هه‌وڵ سه‌رده‌كه‌ێت ,چونكه به چه‌ندین ئه‌زموونی جیاواز تێپه‌ر ده‌بێت,كه‌واته ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه به‌خت بێت ,ده‌بێت ئه‌مه به‌ختی زیاتر بێت!به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به ویست و ئیراده نه‌ك به‌خت,ئاماده‌گی تۆ بریار ده‌دات چه‌ند سه‌رده‌كه‌ویت,چه‌نده ئه‌و هێزه شاراوه‌ی له‌ناختدایه بروای به سه‌ركه‌وتنه, ئه‌وه‌نده به گور به‌ره‌وسه‌ركه‌وتن ده‌چیت,پێویسته ئه‌وه بزانیت,كه نائاگایی تۆ(لاشعور)هانده‌رێكی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنه,به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش چه‌نده بیئومێد بیت ,ئه‌وه‌نده نائاگایی بێهیز ده‌بێت,كه‌واته ئه‌وه‌ی ئێمه ناوی ده‌نێین به‌خت یان قسمه‌ت ,ته‌نها هه‌وڵدانێكی ساویلكانه‌یه بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌ررون دوای شكست یان سه‌رنه‌كه‌وتن,به‌ڵام گرفته‌كه لێره ئه‌وه‌یه خودی ئه‌م ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌روون به‌م شێوازه شكسته بۆی ,ده‌روون ده‌بێت ماندوو بێت تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رده‌كه‌وێت وئارامی راسته‌قینه له‌وێیه,هه‌میشه ئه‌وه بزانیت ته‌سلیم بوون به به‌خت,ته‌سلیم بوونه به دۆراندن,ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌خت ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌شبینیوكلیلی سه‌ركه‌وتنه.